تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیژاو
تێژاو، تێزاب. تیژاڤ، سێڵاو، لافاو. ئاوو خۆڵەمێش (مشکی) بە تێکەڵاوی_ی پێدەڵێن، کە ژنان لەگەڵ سابوونی کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆن. قەلیەیە، کە سابوونی پێدروستدەکرێ
تیژاڤ(باک)
سێڵاو، لافاو، تیژاو. ئاوێکە تیژ بڕوات
تیژباڵ
باڵندەیێکە تیژ بڕوات لە هەوادا
تیژبوون
مەبەس لە سوور بوونی یەکێکییە لەسەر کردنی کارێک._ی چەقۆو ئیتر
تیژبیر
بیرتیژ._ی: بیرتیژی
تیژپەڕ(فە)
توندڕەو، تیژڕۆ._ی: توندڕەوی، تیژڕۆیی
تیژڕۆ
توندڕۆ._یی: توندڕۆیی
تیژڕەوت
خۆشی ڕۆ._ی: توندو خێرا ڕۆیشتن
تیژکردن
_ی چەقۆو شیرو تیر بە هەسان، سوونەوە، بڕشت پەیداکردن بە تیغ. مەبەس لە هاندانی کەسێکییە لەسەر کردنی کارێکی. خۆشکردنی ئاوور
تیژکەو
تیژی
_تیغ: مەودا._ بیبار: تامی بیباری سوورو ئیتر. گورج، خێرا. به_ڕۆیشتن: خێرا ڕۆیشتن. توندی
تیژەوکردن(ئەردە)
تیڤرک(ئاک)
باڵندەیێکە بەقەد کۆترێکی دەبێ ڕەنگی بەرسینگی ئاسمانییە لەملاولای ملی سێ چووار خەتی زەردو ڕەش و سپی پێوەیە، سەر پشتیشی نوختەنوخته ی شین و زەردە. کڵاوکوڕە
تیڤل(بار)
تێکوڵی ڕێواس و ئیتر
تیڤل(نەپا)
تیک(شن)
درزو قەلەشتی دیوارو زەوییە._بردن: درزبردن. (موک) ددانە مشکە. پشت ماسی ، پشت ماسیلکە، مام شەبەقە. جوورە دروومانێکە دوو پارچان پێکەوە دەدروون بەڵان پێکەوە نانووسێنرێن بۆ جووانی دەسماڵ، هەندێکیش جەمسەری هەردووکیان دادەگرنه وە. پارچە پەڕۆیەکە لەبەر تەسکی یا لەبەر ڕاستکردنەوە لە کراس و کەواو ئیتر دەکرێتەوە. (باک) ڕاوەستاو بەپێوە. توندو تۆڵ، گورج و گۆڵ
تیکار(باک)