تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گازەری پشتی
دەرگایەکەی خستە سەرپشت٬ واتا خستیە سەرگازی پشتی.
گشتی
تەواوی ٬ خڕی ٬ گردی٬ (زا.) گشکی.
گۆشتی (باک.)
گۆشتی سوێر و ووشکراوە.
گەرمێتی
پگەرمایی٬ گەرما.
یاخێتی
هەڵگەڕانەوە٬ زیت بوونەوه٬ قاچاخی.
یارمەتی
یاریکاری٬ ئاری٬ یاری٬ هاوپشتی٬ کۆمەگی٬ خەومانلۆخە.ـــ دان: ئاوڕلێ دانەوە٬ هاوپشتی دان.ـــ کردن: زچ کردن٬ چاوەدێری٬ یاریدە٬ یاریە.
یاقووتی زەرد
(باک.) بەرزەرین.
یەکدەستی:
یەکێتی:
یەکیەتی، یەکەتی، فەرکبوون. هاودڵی، هەڤدڵی، بێ هەڤبەری، هەڤداتی، یەک کەوتن، یەک گرتن، هەڤاڵبەندی، پرس دان هەڤ. (باک.) ئێکێتی، پێڕەوی.