تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارتیغ
کارتیخ٬ بڕبەند٬ (باک.):کارتیک٬ جوورە بڕبەندێکی ووردە
کارتینگ
(ئەردە.): کارتینگە
کارتیک
(باک.):کارتیخ
کاسەی هەتیوان
(ئەردە.): کاسەی هەژاران
کترتینگە
(ئەردە.): جاڵجاڵووکە٬ پەسپەسە کۆڵە
کتکەنەقتینە
کتکەنەوتینه٬ مەبەس لە کەسێکییە کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێ
کتکەنەوتینە
کتیک
(باک.): قرچەی ئاوری
کشتیار
خاوەندی کشت و کاڵ
کوتیار
ووتەر٬ ووتیار٬ بێژەر
کوتیان
(ئەردە.): کوتران٬ خۆشکران٬ شۆراو٬ هارران٬ هاڕڕان٬ مانیان. خاوێنکراو
کوتیاگ
ووردبووگ٬ کوتراو٬ ووردکراو٬ هاڕڕاو
کوتیلک
(باد.):کفتە
کورتیلانە
زۆرقەدکورت
کورتیلە
کووێشتیر
کچەتیو
چەتیو(کچی هەتیو)٬ لە کاتی تووڕەیی و جنێودا بۆ ئافرەتان بە کاردەبرێت
کۆتیلە
(هەورا.): درەختێکی گچکەیە لەبەر کزی بەرز نەبێتەوە
کۆتینای
بڕوانە:کۆتنای
کەتیر
(ئەردە.): شەخرە٬ شەخرەکێش