تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستیار
،دەستاو،دەسیار ، یارمەتی دەر،یاریدەر،دەسیاو،(باک.) دۆست،برادەر،ی:یارمەتی یەکتری دان،دەسیاری،(باک.) دۆستایەتی.
دەستیارسەرکردە
جێگری ئەفسەران.
دەستیاو(جا)
.یارمەتی،یاریدەر،هەردەوەز،دەستەوا،زیارە،چاکەکردن بەرانبەربەیەکێک،کەچاکەی لەگەڵ کردبێ،یاریدەدانی جووتیار بە یەکتر لەکاتی دروێنە و یاتووتن چەقاندنێدا.
دەمەتیغ
تیغی بێ دەست
سامتین
سامیتیل
(باک.): بەنێکە هەردووک سەری نیری پێ دەبەسترێ
سانتیم
سانتیمەتر.سانتین
سانتیمەتر
سەدیەکی مەترێکی٬ سانتیم٬ (لەڕۆژاواییان وەرگیراوە)
سانتین
سانتیم٬ سامتین٬ جوورە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە
ستینک(باد.)
ستینگ(هەوارە.)
شەنکەسوورە٬ ژەنگەسوورە.(باک.) زەرگەتە.
سفتیچک(ﺌەردە.)
گیایەکی تەڕی شیردارە.
سمتین
کونکران ٬کونبون.
سمتیک (باد.)
سمتیکۆر(باک.)
ڕێگایەکە بەبن چیا و ژێر زەوی کونکراودا تێپەڕی ٬تۆنێل.
سووتیان
سووتیانەوە
سێتیر
جوورە تفەنگێکە.
سەختیان
(هەو.٬ ڕەوا.) : شەقە بە چەرمی خۆشکراو٬ کەوڵی خاراو٬ کە بۆ قۆندڕە و پۆتین و چەکمە و چتیتر بە کار دەبرێ٬ شەقەچەرم.(کە٬ هەورا.): کەوڵی ئەنگوت لەسەر گرتنێ٬ کەوڵی نانکردنێ٬ دۆڵە.
سەرتیاچوون
مەبەس لە مردنە لە پێناوی هەر چتێکیدابێ