تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تبتین(شەم)
ددان بە جەرگی خۆ داگرتن، پشوودرێژی، بێن درێژی، خۆگرتن، پشووخوواردنەوە
تشتیر(باک)
چووێشتیر
تفتیلک(هەو.، خۆ.، شەم)
تفتیک
(موک) گەندەتووک. تووکێکی ووردو نەرمە لە بنەوەی تووکە درێژەکەی ئاژاڵاندایە، بۆ دروستکردنی لبادی باش و سیدارەو چتی ناسک بەکار دەبرێ. (موک) کوڵک. (هەورا) کورک
تلۆتیزک(باک)
باڕووتخانە، کارگەو ئەنباری باڕووتی
توشتیر
چوشتیر، بزنی دووساڵە
توشتیر(هەر)
گیسکە مێیە، کە تەمەنی لەنێوانی یەکساڵی و دووساڵیدا بێ. (زا) گیسکە مێیە، کە سێ ساڵییە
توشتیزا
توشتیر، کە زابێ
تونوتیژ
توندو تیژ، ترشێکی گەزندە، تیژێکی وا ئاو لە چاو بێنێ. توندو تۆڵ، گورج، قۆچاخ، چالاک
تووتیا
کانێکە وەکوو فافۆنی وایە. تۆزی گیایەکی ناسراوە لە چاوی ئێشاو دەکێشرێ
تووتیاکەوڵە
موورووی شینە(دەرمانە)
تووتیلە(شا)
تووم تەڕەتیزە
تووێشتیر
چووێشتیر
تڕتیزک(باک)
کارگەو ئەنباری باڕووتی
تۆتیا
ڕووح تۆتیا، چتی زۆر وورد
تیتووتیتوو(موک)
تیتیلیسک(شا)
گیایەکە
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تیتیک
بڕوانە: تیتی