تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تن و تیژ(هەورا)
توندو تیژ
توندو تیژ
تیژ
چتی بڕندە. شیخر (بۆ تیغ و دەرزی و ئیتر). (باک) خوڕ، کژ، زنچ، زینی._کردن: سوونەوە، بەهەسان و چتی تر، سووتن. توند، چوست، چالاک، گورج._ی ئاوێ: خوورەک. سووڕ. کەسێکە لەسەر کردنی کارێک سوور بێ. توند، تووژ، تیژی بیبارو ئیتر. پەلە، خێرا._ڕۆیشت: تیژڕۆ، تیژڕۆیی
دان لێ تیژ کردن
مەبەس لە چاو بڕینە چتێک و بەتەمابوونی
تیژاو
تێژاو، تێزاب. تیژاڤ، سێڵاو، لافاو. ئاوو خۆڵەمێش (مشکی) بە تێکەڵاوی_ی پێدەڵێن، کە ژنان لەگەڵ سابوونی کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆن. قەلیەیە، کە سابوونی پێدروستدەکرێ
تیژاڤ(باک)
سێڵاو، لافاو، تیژاو. ئاوێکە تیژ بڕوات
تیژباڵ
باڵندەیێکە تیژ بڕوات لە هەوادا
تیژبوون
مەبەس لە سوور بوونی یەکێکییە لەسەر کردنی کارێک._ی چەقۆو ئیتر
تیژبیر
بیرتیژ._ی: بیرتیژی
تیژپەڕ(فە)
توندڕەو، تیژڕۆ._ی: توندڕەوی، تیژڕۆیی
تیژڕۆ
توندڕۆ._یی: توندڕۆیی
تیژڕەوت
خۆشی ڕۆ._ی: توندو خێرا ڕۆیشتن
تیژکردن
_ی چەقۆو شیرو تیر بە هەسان، سوونەوە، بڕشت پەیداکردن بە تیغ. مەبەس لە هاندانی کەسێکییە لەسەر کردنی کارێکی. خۆشکردنی ئاوور
تیژکەو
تیژی
_تیغ: مەودا._ بیبار: تامی بیباری سوورو ئیتر. گورج، خێرا. به_ڕۆیشتن: خێرا ڕۆیشتن. توندی
تیژەوکردن(ئەردە)
دیان لێ تیژکردن
ددان لێ تیژ کردن،چاوتێ بڕین
بازاڕتیژی
بازاڕگەرمی، بازاڕخۆشی
ئاڵقەتیژ
شیرکتک، خوژیلک، گیایەکە شیری لێ دێ، شیرەکەی لە خارشتی هەر شووێنێکی لەش بدرێ زۆر باشە، برینی پیسیش بێ خاوێنی دەکاتەوە
بیرتیژ
تونوتیژ
توندو تیژ، ترشێکی گەزندە، تیژێکی وا ئاو لە چاو بێنێ. توندو تۆڵ، گورج، قۆچاخ، چالاک
چاوتیژ
کەسێکە چاوی زۆر هەنا بکات._ی: چاوڕوونی