تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیرۆک
(باد) تیرک. تیرەنان، نێرەمان، دارێکی خڕو درێژەو لە قامکی ئەستوورترە ئەنگوتکی هەویری پێ پاندەکرێتەوە
تیرۆکێ(کۆ)
جوورە ماسییەکە
تیرۆگێ
جوورە ماسییەکە وەتیرۆکی دەچێ
تیری
نانی تیری، نانێکە بە تیرۆکی پانکرابێتەوە
تیریک(دەر)
تیریکایی(دەر)
تیرێژ(باد)
گەرماوی هەتاوێ، تیشکی هەتاوێ. (دزەڕەوکۆ) تیرێژوو
تیرێژوو
(کۆڕەوادزە) تیرێژ، تیریژ، پارچەیێکی درێژووکەیە لەملاولای دەرپێ و کراس و کەوای دەردێت، (باد) تیرێژی، تیرۆژوو
تیرێژی(باد)
تیرە ئێستەیۆ(هەورا)
تیرە(موک)
سەری دێراوانە. مرازێکی چیکەنەیە. لکی هۆزو خێڵێکییە، جۆم، تووشماڵ، بابک، باڤک، بنەماڵ، زۆم، بەرەباب. ڕەگەز، جووم، قۆل. تیرەی کەڵاش، سیرمە، زووێڵ، زۆڵە چەرمێکی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ و پڵیتەی ژێر کەڵاشی. کندراز. تەختەتیرە، تەختەساف. پەلاماردانی بەراز بۆ سەر مرۆ
تیرەباران
(باک) تیرباران. بە تیر یا بە تفەنگ و چەکی تر دەستڕێژی نیشانە بکرێ
تیرەدان
کێشک، وەکوو فیشەکدان چتێکە تیری تێدا هەڵدەگیرێ
تیرەشان
تیغەی شان. درێژایی سەر پۆپەی گردو شاخ و کێوو کەژانە. شانە هەنگووینێکە هەنگ لەسەر هەڵیبەستێ
تیرەغە
بڕبڕەی پشتی
تیرەقە
تیرەقەی پشتی(کۆ.، دەر.، خۆ)
بڕبڕەی پشتی
تیرەمار
جوورە مارێکی زەردی باریک و تیژڕەوە لە خۆ ئاوێژتنێدا توندو چالاکە، توولەمار، ئەسپە مارێکی باریکەو سەری بادامییە خۆ بە هەر چیدا بدا کونی دەکات
تیرەناز
تیرەنداز، تیراوێژ. تفەنگچی._ی: تیرەندازی، تیرئاوێژتن. تفەنگچێتی
تیرەنان(هەورا)