تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیرە ئێستەیۆ(هەورا)
تیرە(موک)
سەری دێراوانە. مرازێکی چیکەنەیە. لکی هۆزو خێڵێکییە، جۆم، تووشماڵ، بابک، باڤک، بنەماڵ، زۆم، بەرەباب. ڕەگەز، جووم، قۆل. تیرەی کەڵاش، سیرمە، زووێڵ، زۆڵە چەرمێکی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ و پڵیتەی ژێر کەڵاشی. کندراز. تەختەتیرە، تەختەساف. پەلاماردانی بەراز بۆ سەر مرۆ
تیرەباران
(باک) تیرباران. بە تیر یا بە تفەنگ و چەکی تر دەستڕێژی نیشانە بکرێ
تیرەدان
کێشک، وەکوو فیشەکدان چتێکە تیری تێدا هەڵدەگیرێ
تیرەشان
تیغەی شان. درێژایی سەر پۆپەی گردو شاخ و کێوو کەژانە. شانە هەنگووینێکە هەنگ لەسەر هەڵیبەستێ
تیرەغە
بڕبڕەی پشتی
تیرەقە
تیرەقەی پشتی(کۆ.، دەر.، خۆ)
بڕبڕەی پشتی
تیرەمار
جوورە مارێکی زەردی باریک و تیژڕەوە لە خۆ ئاوێژتنێدا توندو چالاکە، توولەمار، ئەسپە مارێکی باریکەو سەری بادامییە خۆ بە هەر چیدا بدا کونی دەکات
تیرەناز
تیرەنداز، تیراوێژ. تفەنگچی._ی: تیرەندازی، تیرئاوێژتن. تفەنگچێتی
تیرەنان(هەورا)
تیرەنداز
تیرەناز، تیراوێژو کەسێکە بزانێ تیری باوێ، تیرئەنداز._ی: تیرەنازی، تیرئاوێژتن، تیرئەندازی
تیرەهێش
تیرهیش، دارهێش
تیرەچا(ئەردە)
چاڵاوێکی ڕاست و قووڵە
تیرەژ(باک)
تیرەژە(باک)
تیرەگ
گوڵتە، پاڵەوانە. تیرەک. کۆڵەکەیەکە وەبەر سەربانی شکستەو دیواری دەدەن
ئاسکی کەتیرە
ئاسکێکی مێینەیە، کە بە هەڵکەوت شاخی لێ ڕووابێ
تەختەتیرە
جەژنە فەتیرە
جێژنێکە جوولەکان نانی فەتیری تێدا دەکەن
خەتیرە
(باد.):چۆڵەچرا.
فەتیرە
نانی فەتیری٬ هەڵنەهاتوو
هاوتیرە
هاوتەمەن٬ هاوڕەگەز
کەتیرە
جیوەی گووینی و دارودرەختانە٬ کەزۆر جووری هەیه٬ جەوی٬ -ی جەباری: جیوەی تەپڵە گووێنییە. –ی سپی