تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆقلە
(شا) گۆپکە، چرۆ. (بابا) پۆرگ. شووێنێکە لە ئەندام، کە هەڵتۆقیبێ
تۆقلەکردن
هەڵتۆقین، هەڵزرەپان، لیرکردنی ئەندام، هەڵزڵەپان. هەڵتۆقینی کەڵبەی هەنجیر
تۆقکردن
ماندووبوونی منداڵی ساوا لەبەر زۆر گریانێ
تۆقیان
(ئەردە) تووقیان. ترەکین، درزبردن، تۆقین. توف، تاف، لێوڕێژی، بەسەردا زاڵبوون
تۆقیو
ترساو، زراوچوو، زراوبراو
تۆقێنەر
تۆقە
_کردن: دەستی هەڤ گوڤاشتنە، دەستی یەکتری کوشین. (دەر) شەپەڵاخە. (جز. و بۆتا) تکا. (هەورا) تۆقی سەر، تەپڵی سەر. _ی سەری ئافرەتان. (هەو) تاقتاک کەرە، تاقتاقەکەرە، باڵندەیێکە وە کوندی دەچێ، کە دەخووێنێ دەڵێ تووک، تۆک
تۆقەسەر
تەوقەسەری مرۆ، پاتک. گاسک، تافنە، (هەورا) تەپڵۆسەرەی._ی چیایان: چەقەرە. تەپڵەسەری چیایان
تۆقەڕەشکە(هەو)
تۆل
(ڕۆژ) پس، پز، (جەنین)._پڕ: پینگاوتینگ هاتوو، ئاووس. منداڵێکە لە زگی دایکیدا بێ._دار: ئاووس، بەتۆڵ. (باک) تۆڵە. (ئەردە) تەڕ، بەتەنێ نا بەڵکوو لەگەڵ (تەڕبەکار دەبرێ. تەڕو تۆڵ. توولە. جوورە تەنراوێکی دەستییە سەوز دەکرێ و دەکرێتە کەل و پەل. کوڕی لاو. سەگێکە تووکی کورت بێ، توڵە. ژنی چاو لەدەرێ، حیز، قاحپە. سووزانی
تۆلاز
(ڕۆژخۆزا.، شکا.، ڕەوا) بزۆز، حالووز، جەربەزە، بۆ نێرەکەران بەکار دەبرێ و جارجارەش بۆ جنێو بۆ گەنجانیش بەکار دەبرێت. (باد) جحێڵ، لاو، گەنج. (باک) گێل، حۆل. چاو لەدەرێ، داوێن پیس._ی (خۆ): گەنجی، لاوی، جحێڵی. (باک) گێلی، حۆلی. (خۆ) گەمەیەکە. (باک) چاو لەدەر ێ بوون، داوێن پیسی
تۆلاشە(ئەردە)
تۆلدان(باک)
تۆڵەئەستاندنەوە. لە باکووردا لەباتی جەژنی نەورۆزی جێژنێکی بەناوی_ دەکەن
تۆلپڕ
ئاووس، زگپڕ، دووگیان._بوون: ئاووس بوون، زگپڕبوون._کردن: ئاووسکردن._ی: ئاووسی
تۆلک(باک)
تۆلە(موک)
تۆل، پس، پز. منداڵێکە لە نێو زگی دایکیدا بێ. جوورە پارچەیێکە، کر، قماش. (باک) توڵەسەگ