تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تالیتۆز
تاری تۆسک، تاڵی تۆسک. تالینتۆز. گیایەکی کێوییە
تالیتۆسک
تاڵیتۆز
تالینتۆز
تاڵیتۆز، تاری تۆسک، تالیتۆسک، تانتۆز. گیایەکە وە تاڵیشک دەچێ. گیایەکی بڵندی گوڵ گەورەو زەردە، کە ووشک بوو گوڵەکەی تۆوی وەکوو هی ڕێواسی سێ قولینچک دێنێ
تانتۆز(بڵ)
تاڵینتۆز، تاڵی تۆز، تاڵی تۆسک. گیایەکە هێندەی دارە هەنارێکی بەرز دەبێ گوڵی گەورەو زەردو سپیشی هەیە، کە ووشک بوو تۆوەکەی هی ڕێواسییە سێ سووچەو کۆلکەکەشی کارگی خوواردنێ دێنێ
تلیادالاستۆکی
تلیا هلاڤێژک. دۆشاومژە، قامکی شادەیە
توننوتۆڵ(هەورا)
توندو تۆڵ
تونوتۆڵ(هەورا)
توندو تۆڵ
تڕوتۆپ
(دەر) بافێش، فیشار. فیشاڵ
تڕوتۆپکار
بافیشکار، بەفیشار._ی: بافیشکاری
تۆتۆیی
کوللێرەیەکە تووێ تووێ پیوازو کاکڵە گووێزی تێکرابێ
تۆپتاتۆپانێ
تۆپتۆپێن
تۆپتۆپانێ، یاری کردن بە تۆپ
تۆڕتۆڕ
جوورە ترێیەکی ڕەشی دەنک چکۆڵەیە
تۆڕتۆڕاویلکە
چتی زۆر تراو
تۆڕتۆڕکاو(ئەردە)
تۆڕتۆڕی(باک)
جوورە ترێیەکە
تۆڕتۆڕەوان
بڕوانە: تۆڕەوان