تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆق
(دەر) قەڵادە، قەڵیتە. تۆقی مل._ی سەر: تەپڵەسەر، تەوقی سەر. باڵندەیەکی ڕەشی پنک پنکی زەردە هێندەی ڕەشۆڵەیێکییە. (هەو) تۆقەڕەشکە. تۆقی گاسنی، تەوقی گاسنی، تەوقێکە لە دار یا لە ئاسن، کەمەرەیێکە لە دار یا لە ئاسن لە چتی شکاو یا هی بەترس دەکرێ. (باک) گەردنبەندی ژنانە لە زێڕ یا لە زێو، ملوانە، ملوانکە
تەق و تۆق
تاق و تۆق، تەقەو ڕەقە، هەست و خوست. چەند دەنگێکی بەرزو نزمن لە چەند لایەکەوە
تۆقات(کۆ)
شەپەڵاخە، شەقەزللەی پژملێیە
تۆقاندن
ترساندن، زراوبردن، زەهلەبردن، تووقاندن، تووقانن. تەقاندنی چەک و ئیتر. تەقاندنی زیپکەو بلۆق
تۆقانن
تۆقلە
(شا) گۆپکە، چرۆ. (بابا) پۆرگ. شووێنێکە لە ئەندام، کە هەڵتۆقیبێ
تۆقلەکردن
هەڵتۆقین، هەڵزرەپان، لیرکردنی ئەندام، هەڵزڵەپان. هەڵتۆقینی کەڵبەی هەنجیر
تۆقکردن
ماندووبوونی منداڵی ساوا لەبەر زۆر گریانێ
تۆقیان
(ئەردە) تووقیان. ترەکین، درزبردن، تۆقین. توف، تاف، لێوڕێژی، بەسەردا زاڵبوون
تۆقیو
ترساو، زراوچوو، زراوبراو
تۆقێنەر
تۆقە
_کردن: دەستی هەڤ گوڤاشتنە، دەستی یەکتری کوشین. (دەر) شەپەڵاخە. (جز. و بۆتا) تکا. (هەورا) تۆقی سەر، تەپڵی سەر. _ی سەری ئافرەتان. (هەو) تاقتاک کەرە، تاقتاقەکەرە، باڵندەیێکە وە کوندی دەچێ، کە دەخووێنێ دەڵێ تووک، تۆک
تۆقەسەر
تەوقەسەری مرۆ، پاتک. گاسک، تافنە، (هەورا) تەپڵۆسەرەی._ی چیایان: چەقەرە. تەپڵەسەری چیایان
تۆقەڕەشکە(هەو)
مێروو، تۆق
زراوتۆقین
مەبەس لە زۆر ترسانە
سەراوتۆقین
تەقینی ئەو پەردەیە٬ کە لە ناو زگی ئافرەتی ئاووسدا و منداڵی تێدایه٬ کە ئاوەکەی هاتەدەر نیشانەی منداڵ بوونە.
هەڵتۆقان
هەڵتۆقین
هەڵپەنمان٬ هەڵپەنماند٬ (باک.) تۆلەقاسک٬ هەڵبەزینەوە. تۆقین٬ هاتنەدەرەوەی کارگ.