تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ تۆ
بەبێ تۆ
تۆ(باک)
ئۆتۆ، ئۆ، ئوی. بۆ سەخڵەتی و زویری بەکار دەبرێت. ئەتۆ، توو، ئەتوو. (هەورا. کۆن) تەوە. (باد.، باک) تە، ئەو تاکە کەسەیە، کە ووتووێژی لەگەڵ دەکەی. (باک) تووێ، سەرتووێ، قەیماغ. (هەورا) تۆو، تۆم، تۆمە. (باک) توخم، تۆخم، تۆڤ. توو. _ی خوواردنێ یا چاندنێی دەغڵ و میوەو تەڕەکاری. _چاندن: تۆڤ ئاڤێتن، تۆڤ وەشاندن. (موک) تۆخم، مەنی، ئاو، تەنها بۆ کوڕان دەبێ. _تکان: ئاوڕژان._تکاندن: ئاو ڕژاندن. چتێکی خۆش ببینێ و بەشی نەدرێ: تۆوی دەتکێ واتا منداڵی نابێ. (بابا) تامەتامە کردن
دوللەڕوی تۆ
دور لە ڕوویتۆ،لەتۆ بە دووربێ
لەتەک تۆ
لەلای تۆ
ئانتی تۆڕۆس
ناوێکی کۆنینەی خاکی هەکارییە
تن و تۆڵ(هەورا)
توندو تۆڵ
تووڕەو تۆسن(شا.، موک)
تووڕەو تەنگاو
تۆبغ(ڕۆژ)
سەرسمدان، هەڵنگووتنی ووڵاخە
تۆبڵێی(موک)
تۆبێی، ئەتۆبێی، ئەتۆ بڵێی
تۆبە(ئارەوییە)
پەشیمانی، پاشگەزی، پژمانی، گەڕانەوە
تۆبەرتۆ
تۆتۆ، پەڕپەڕە، تووێتووێ
تۆبەکار
پەشیمان، پاشگەز، پژمان._ی: پەشیمانی، پاشگەزی، پژمانی
تۆت
کوندەبۆ. دانیشت بە زاراوەی منداڵان؛ تۆتیکە: دانیشە
تۆت(باک)
تۆتۆ(باک)
ناوێکی بێ ناوکە، شووێنێکی نادیارە: بارام د(_)وەدەرکەت، ئەزێ تە د(_)ە دەرخەم
تۆتۆیی
کوللێرەیەکە تووێ تووێ پیوازو کاکڵە گووێزی تێکرابێ
تۆتی
(باک) تووتی. (موک) دانیشە، زاراوەی منداڵانە._کردن: دانیشتن
تۆتیا
ڕووح تۆتیا، چتی زۆر وورد