تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاتکێش(باک)
پەڕۆیەکە فڕن یا تۆپی پێ خاوێن دەکەنەوە، ئاسنێکی درێژوو باریکە پەڕۆی پێڕا دەکێشرێ بە ناو تفەنگ و چتی ترەوە بۆ پاککردنەوە
چاتکێشی
چاشتکەر(هەورا)
چاوزرتکێ(ئەردە)
جوورە گەمەو یارییەکە دووکەس دادەنیشن پێییان جوت دەکەن و شاڵێکی لە ملی هەردووکیان دەکەن، هەڵدەدەن، کە یەکتری بڵند کەن
چاوقرتکێ(ئەردە)
چاوکوتکە
گیایەکی گەڵاخڕی گوڵ زەردە
چاوکوتکە(موک)
جوورە ترێیەکی سپییە گلووی خڕو سپی و ڕوونە دەنکی لە نێویدا دیارە
چاوەزرتکێ
بڕوانە: چاوزرتکێ
چاڵەقوتکە
چورتکە
چۆرتی حیسابی
چۆرتکە
چۆرتی دوکانداران، مرازێکە، ئەژماری پێ دەکرێ
چێشتکەر
کەسێکە پیشەی هەر شیو لێنان بێ
چەپ و ڕاستکردن
ڕاکێشانی دەستی ڕاست و قاچی چەپ، دەستی چەپ و قاچی ڕاست بۆ چابوونی ئازاری پشت بۆ بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ بە پێچەوانە بۆ سزادانیش بەکار دەبرێت
ڕاستکار
ڕاست کردار، ڕاستبێژ، ڕاستگۆ. – ی: ڕاست کرداری ، ڕاست بێژی
ڕاستکردن
کوتنی ئاخافتنی ڕاست
ڕاستکردنەوه
خوواری و چەو تی و گێڕی چارەکردن ، هەڵەبژێری ، چەوتی ساخکردنەوه، هەستاندنی گیاندارله ڕاکشانەوه بۆ دانیشتن و یا له دانیشتنەوه بۆ سەرپێیان
ڕاستکەتی
ڕاستکەرەوه
چەوتی لابەر، کەسێکه خووارایی چتی چارەسەر بکا یا هەڵەی نووسراوان ڕاست بکاتەوه
ڕەتکردن
تێپەڕاندنی چتێک لە شووێنێکیدا
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه