تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تڕەمەڕۆ
بریتییە لە تفەنگ و دەمانچەیێکی خراو، کە گوللەی کەم بڕوات
تڕەووڕاوێ(ئەردە)
چەنەباز، زۆربڵێ، زۆروەڕ، سازندە، ووڕاج، ووڕلێدەر
تڕەک(باد)
پیاوو ژنی داوێن پیس
تڕەکەڵەک
کاری بێ بنج و بناوان، ئیشی بێ جێ، کارێکە لەبەر بێ بنج و بناوانی لەوانە بێ سەر نەگرێ و بڕووخێ. تەلەزگە، بڤە
تڕەکەڵەکی
کاری بێ بنج و بناوانی. ئیشی بێ جێ
تەشبی تڕانە(ئەردە)
تەشپی تڕێن
ئستڕانە
لاوکێکە، کە سەرگوزەشتەی دڵدارێتی نیشان بدات
ئەستڕان
ئەستڕاو
سڕاو
ئەستڕی زەردکە
بە شینی گیایەکی زۆر زەردو جووانە بەووشکی دەبێتە دڕووزەردە، دڕکەزەردە
ئەستڕی(زا)
دڕک، زی، دڕووداڵ. دارێکی دڕواوییە دوو بەژن بڵند دەبێ و گوڵی وەکوو خەزێمی وایە
ئەستڕینەوە
کووژاندنەوە، سڕاندنەوە، تێکدان، سڕینەوە
بەختڕەش
چارەڕەش، بێ بەخت، بەدبەخت، کوڵۆڵ._کردن: بەخت بردنەبەست._ی: چارەڕەشی
تووتڕواسک
تیترواسک، تیتڵەپیچاخ، زیقاوڵە. باڵندەیێکە وەک چۆلەکە وایە بەڵام کلکی درێژتر ەو زۆر دەیجووڵێنی هەندێکیش دەڵێن بەقەدەر کۆتری ئاوییە سپی و سەرباڵی ڕەشە ملی باریکەو هەمیشە دەزیقێنێ. (موک) کلک هەڵتەکێنە
تووتڕک
دارێکی هەمیشە سەوزە، لەلایەن گەڵاو بڵندیشەوە هەر وە گوڵەباخی دەچێ بەرێکی خڕی مەیخۆش دەگرێ وەک شاتووە بەڵام ووردترە گەلێ جار بۆ پەرژینی باغ و باغچە دەڕوێنرێ. (هەورا) توودڕەی. (دەر) تووڕک. دڕکەزی، کوونار، توودڕک
تڕتڕۆک(خۆ)
تڕتڕە، مۆتۆرسایکل. (باک) تڕتڕک. سورێنچک، (باک) بامەلیشک. (باک) ئووربەڵیشک
تڕتڕی(باد)
تڕتڕە(باک)
مۆتۆڕسایکڵ، تڕتڕۆک. گەورە، زەلام، لەندەهۆر، بەقەڵافەت. مرۆی درێژی قەڵەو. (کۆ) گیایەکی ڕەنگ زەردی بێ گەڵایە وە زریزەی مێوی دەچێ، لە هەر شینایی و مێوێکی بدات ووشکی دەکات، دەکرێتە حەسیر زۆرتر لەنێو پەمۆدا شین دەبێ. (بڵ) جلە. دەردێکە لە هەندێ سەوزایی دەدات ووشکی دەکا
تێتڕان
بڕوانە: تێتڕاندن
تێتڕاندن
مەبەس لە زۆر خوواردنێیە لە ڕووی سووکییەوە بە کار دەبرێ
تەبەقەتڕانە
چتێکە لە کەسێک دەستێنرێ، کە لەناو مەردوماندا تڕی لێ بەربووبێ
تەپەتڕە
منداڵێکی تازە پێهەڵگرتووە کە زوو زوو بکەوێ
تەڵانتڕە
گیایەکی بەهاری قەفقەفە بە شووێنی تەلانەوە سەوز دەبێ
حەفتڕەنگ (زا.):
حەو تڕەنگ ، غەزەل و کری حەوتڕەنگ.
حەفتڕەنگیلە (ئەردە.):
باڵندەیێکی بچووکی ڕەنگاوڕەنگەبەقەد چۆلەکەیەکییە.