تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توورەکە
توورک. جۆڕک. تۆربە. (باک) توور، جوهوور، جهێر. (دەر) توورە. تووربێن، توورک، تووبەرە، توو وەرە. جۆڕکێکە هەڵدەدروێت بۆ چت تێکردنی
توورەکەشۆک(شار)
(کۆ) چرکی دۆشاوێ
توورەکەڕێژ
گردێکە لە گڵ و خۆڵ، کە بە کۆڵی مرۆڤان دروستکرابێ بەبێگار._ی: کاری توورەکە ڕێژکردن
توورەکەی گەدایی
توورەکەی دەرۆزە
تووز
(باباشا) پیک. تێکوڵی دارییە، کە بە لوولە دەربهێنرێ. چووز، توولەی داران. (ئەردە) خوو، تەرز، شێوە، ڕەفتار
تووزاندنەوە
تووزانن(ئەردە)
تووزانەوە
زوورانەوە، تەوسانەوە. تام و بۆنی بیباری سوور یان چتێکی تیژی دیکەیە، کە بگاتە چاو یا لووت یان زار دەیتۆزێنێتەوە
تووزرە(کۆ)
توولە، لکە باریکەکانی مێوو ئیترە
تووزم(ڕۆژ)
تووزک(زا)
گیای توند
تووزە(ڕەوا)
توولە، (کو) تووزە
تووسوور
تفەڕووەنی، گاتوو، شاتوو، تووی ڕەش
تووسوورە
جوورە توویەکی سووری مزرە
تووش
ڕووبەڕوو، دووچار._بوون: ڕووبەڕووبوون، گەیشتنە یەکتری، دەپێشیاچوون، هنگڤین، دووچاری کەسێکی یا چتێکی بوون، تێ ئاڵقان، پێوەبوون، گرفتار بوون._کردن: ڕووبەڕوو کردن، گەیاندنە یەکتری، دووچاری چتێکی کردن، پێوەکردن، تێوەدان، گرفتارکردن._ی یەکتری هاتن: پێک گەیشتن. گیانداری دڵڕەق و بەدخوو و چەتوون. مۆن، توندو تیژ، شیڕەت، کوڵەش. ڕۆژی_: ڕۆژی سەرماو سۆڵە. ئێستری تووش: ئێستریس بزۆز. سەخت، دژوار، دژ، گران، گرژ، مۆن، ڕێ و بانی_: ڕێ و بانی سەخت. تیرە، خێڵ، حاجی دەڵێ: ( لە تووشی خۆم بوو هەرچی تووشی خۆم بوو). لەش، ئەندام، تەن