تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توڵ(ئەردە)
توولە. توڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە
توڵا
تووتڵەشێکی ئەستوورە، کە لە پەنیرو یا گەزۆ
توڵخ
تورخ، پووخ. میوە یا تەڕەکارێکە لەبەر زۆر گەیشتنی بتڵووخێتەوه و بفلیقێتەوە
توڵخانەوە
فلیقانەوە، پورخانەوە
توڵخی(موک)
جوورە ترێیەکی سپییەو خاڵخاڵی زەردە، گلووی خڕە وەکوو فەرخی دەچی و دەنکی هەیە
توڵە
تووڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە، (کە) فینە، (خۆ) توولە. (باک) تۆلە._ی کێوی: توویک
توی
تۆی، ئەتۆی
تەرت و توونا
تەفرو توونا
تەرک و تووز(ئهردە)
تەفرو تووناکردن
تەرتەوەرتەکردن، دووابڕینەوە، قڕان تێخستن، بەبادکردن، داغانکردن، تووناکردن، بەربەدەرکردن
حەوت تووێلکە:
حەو تووێلکە ، (خۆ. ، ڕەوا.) حەفتلۆ. حەوتلۆخانە ، حەوتڵو. قوونێرێکە هێندەی هێلکەیەکی لێ دێ ودەوروپشتی سوورەو حەوت توویلکەیە.
خاک بە توورە کەکێشان
مەبەست لەوێران وکاولکردنی چتێک یا شوێنێک.
درەخت و تووفی
(هەورا.): دارەتوو
زەل و تووڵ
(ئەردە.): چرپی،پەردوو، پردوو
سەرقەپاخ(توو.)
سەناتوو(توو)
شەکره تووس (ئەرده.)
تێسووی شیرین.
نەخشی تووێڵ
(جا.): نێوچاوان