تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توورۆکە
توورەکێویلە، توورە شووانە. گیایەکە بەتام و چەش لە خەرتەلەی دەچێ
تووری(باک)
تووریان(دەر)
توورە
توورەزەڵە(کە)
توورەزەڕە. ڕێزەڵە. گیایەکە بەرەکەی هێندەی نۆکێکییە بەڵان سوورە وەکوو تەماتەیەو دەخورێ
توورەشووانە
گیایەکە وەکوو خەرتەلەیە لە لایەن تام و چەشنەوە
توورەوان(سوور)
توورەوانی(سوور)
توورەکێویلە
توورەکە
توورک. جۆڕک. تۆربە. (باک) توور، جوهوور، جهێر. (دەر) توورە. تووربێن، توورک، تووبەرە، توو وەرە. جۆڕکێکە هەڵدەدروێت بۆ چت تێکردنی
توورەکەشۆک(شار)
(کۆ) چرکی دۆشاوێ
توورەکەڕێژ
گردێکە لە گڵ و خۆڵ، کە بە کۆڵی مرۆڤان دروستکرابێ بەبێگار._ی: کاری توورەکە ڕێژکردن
توورەکەی گەدایی
توورەکەی دەرۆزە
تووز
(باباشا) پیک. تێکوڵی دارییە، کە بە لوولە دەربهێنرێ. چووز، توولەی داران. (ئەردە) خوو، تەرز، شێوە، ڕەفتار
تووزاندنەوە
تووزانن(ئەردە)
تووزانەوە
زوورانەوە، تەوسانەوە. تام و بۆنی بیباری سوور یان چتێکی تیژی دیکەیە، کە بگاتە چاو یا لووت یان زار دەیتۆزێنێتەوە
تووزرە(کۆ)
توولە، لکە باریکەکانی مێوو ئیترە
تووزم(ڕۆژ)