تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توون بەتوون
تووناو توون._چوون: لەنێوچوون، چوونەبوون. تووشی کێشەو گێچەڵان هاتن
توون بەتوون بردن
تووناو توونکردن، بردنە نەبوون، مراندن، لەنێوبردن، تووشی کێشەو ڕووش و گێچەڵان کردن
توون(کە)
توونگخانەی گەرماوێ، توونخانە، شووێنی ئاگر لێ کردنەوەی گەرماوێ. ئەتوون(جەهەننەم). ووڵاتێکی دوورو سامناک و ئاگرینە. توند، چتی کەسکوون
توونا
تەیوو، تەفرو توونا، دەربەدەر. ئاوارە._چوون: چوونە جەهەننەم، چوونە نەبوون
توونابوون
لەناوچوون، دەربەدەربوون
تووناوتوون
توون بەتوون، لەناوچوون._چوون: چوونەنەبوون، لەنێوچوون، مردن، تووکارەساتی لەناوبەربوون._کردن: بردنە نەبوون، لەنێو بردن، مراندن
تووناکردن
لەناوبردن، دەربەدەرکردن، ئاوارەکردن
توونخانە
تونگخانە، توونی گەرماوێ
توونچی
تونگخانەچی. کەسێکە لە تونگخانەدا ئاگر بکاتەوە
توونگە
گۆزەیەکی زارو مل باریکەو تەنگە
توونی
(هەو) تینوو، تێنی
تەرت و توونا
تەفرو توونا
تەفرو تووناکردن
تەرتەوەرتەکردن، دووابڕینەوە، قڕان تێخستن، بەبادکردن، داغانکردن، تووناکردن، بەربەدەرکردن
خاتوونانە
خانمانە،وەکوو شێوەوئاکاری خانمان.
خاتوونە(کۆ.)
گیایەکە وەسێوەڕەی دەچێبەڵانگەڵایەکانی ووردترە.
دارازەیتوونێ
(باک.): دارەزەیتوون
ستووندە
ستوون٬ﺌەستونده٬ چەلەگە ٬ ﺌەستوندە درێژەکانی ڕەشماڵان و ﺌیدیکە ٬هەسوون٬دیرەک٬ کۆڵەکە.
ستوونی
چتی ڕاستس قیت.
ستوونە
کۆڵەکەی ڕۆژی ێواتە ﺌەو تیشکەیە ٬ کە بە ڕۆچنەو کونی سە ربانیداشۆڕدەبێنتەوە ناو ژوورێ.
فرتوونەک
(زا.) فەرتەنەی دەریا و زرێ
پۆڵکەخاتوونە
شۆقلی خاتوونە
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ