تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارانەی توند
توند
پەیت، خەست، کەماچ. چتێکە شل نەبێت. مەحکەم، قایم، پتەو، بەجەم. چتێکە لە شووێنی خۆیدا نەلەقێ و قایم بێ. گورج، خێرا، چوست، تەڕدەست، تیژ، بەپەلە، گوژمە، قۆچاخ، گورج و گۆڵ، چالاک، زیت، پەرداخ، تەتەر، تەلان. پەل. خێرا، پەلە._بڕۆ: خێرا بڕۆ._کردن: تاودانی ووڵاخ. تیژ، توندو تیژ(تام). تووڕە._کردن: تووڕەکردن. تووڕە، دەمار گرتوو، تووندو تیژ._بوون: شەمۆتەوان
توندبوون
قایم بوون، مەحکەم بوون. خێرابوون
توندبوونەوە
خەست بوونەوەی چتی شل. قایم بوونەوەی چتی لەق
توندو تیژ
تووڕە، توند، دژ، گرژ، مۆن._ی: توندی، تووڕەیی
توندڕەوی
تیژڕەوی، تیژڕۆیی
توندکردنەوە
قایم کردنەوەی چتی لەق. خەست کردنەوەی چتی شل
توندی
تووڕەیی. تیژی، کەسکوونی، سەختی و ئاڵۆزی
توندە
بریتییە لە چێشتب قوبووڵی و بڵاو
توندەڕەو
ئەستوندە
کۆڵەکە،(باک)ستوند،(دەر)هوستون، کۆڵەکەی ڕەشماڵانە، ستوون، کۆڵەکەی دەواران، ئەستونگ، ئەوەی ئەستوورو بڵندە لە نێوەڕاستی خێوەتان هەڵدەدرێ
ئەستوندەزێڕینە
ئەستوندەکە(ڕەوا)
کۆڵەکەی نێوەڕاستی خێوەتانە، خێوەت بریتییە لە: ستوندی ڕەشماڵان، ڕەشماڵ، ڕستە، چیغ، سینگ