تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تنە
گەلەووتە، ڕستە. (ئێ.، باد) نیە، تننە، تونە، توننە
تنەتی(باک)
تەنهایی، تنەیی
تنەیی(باک)
تەنهایی، تنەیی
ئاوهاتنەوە
وەرسیان، وەرسان، لەکاتی گانکردن و ئیتردا ئاسوودە بوون
باڵگرتنەوە
فڕینەوەی باڵندە
بزووتنەوە
بزاڤکرن، بزاڤ بوون، جووڵانەوە، جڤین، هۆژانەوە. سەرکەوتنی نرخی چت. پتربوونی ئاو
بیرخستنەوە
خستنەوە یادی چتێک بۆ یەکێک
بیرهاتنەوە
وەیادکەوتنەوە
بیرکەوتنەوە
هاتنەوەیاد
بیستنەوە
بەگووێ گەیشتنەوە، دووبارە شنەفتنی قسەیەک، کە لە هەر بارەیەکەوە کرابێ
بەزەوی پیاهاتنەوە
بەزەیی پێداهاتنەوە
بەستنەوە
گرێدان، پەتکردن، بەستنی گیاندارێک بە بەن و چتی تر، پەت لە دەست یا پێ یا ملی ووڵخ و ماڵات و ئاژاڵان کردن، پێچانەوە
بەسەرگرتنەوە
ووڵاخ یا ئاژاڵ و چتێکی تری دزراوە، کە بدۆزێتەوە، بەسەرگرتنەوەی پێدەڵێن، دیتنەوە، دۆزینەوە. تێهەڵچوونەوە لە کردار یا گوفتارێک لە نووکەوە بۆ تەواوکردنی وەکوو دەڵێن: قسەکە یا کارەکەم بەسەر گرتەوە
بەقنگەوە خستنەکەندەڵان
برێتییە لە دەمدانەوەی یەکێک
تووتنەوان
کرێکارێکە تووتن بەرهەم بێنێ._ی: کاری پاسەوانی کردن و بەرهەم هێنانی تووتن
جێگرتنەوە
شووێنی یەکێکی زیندوو یا مردوو گرتنەوە
خستنەوە
زایین و خستنە گێتی چەند منداڵێک ، دارا منداڵی زۆر خستەوە: واتە منداڵی زۆر بووە . (ئەردە.) دروستکردن ، بەرپاکردن
خستنەوەجێ
خستنە جێ ، دووبارە لە جێگای خۆی دانانەوە .تۆڵەدانەوە،چتێکی ترلە جیاتی وی دان یا دانان
خستنەوەکار
وەکارخستنەوە