تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وتمەز
لەڕاستیدا٬ تۆمەڵێ!
پشتماز(باک)
پشتمازە، بڕبڕەی پشت
پشتمازە
پشتەمازە، بڕبڕەی پشتی
پشتماسی
پشتماسیلکە
پشتماکی(باک)
هەتیوی دایکی
پشتماڵە
پاشماڵە. دەراوسێیەکیشە، کە ماڵی لەپشت ماڵتانەوە بێ
پشتمل
پژمل، پشتی مل، (ڕۆژ) بەوشمل
پشتملە
پاشەملە
پێتمار(باک)
بەپەلە، بەتاڵووکە، پیشڕەس
چاتمە(ڕۆژ)
چتمەک
پڕو پیت، پڕو پیتاڵ، شت، چت، شتوومەک، کەل و پەل، چتومەک، (خۆ) ئەشت، شتمەک، (باک) پڕتووک
چورتمدان
چورتمبردن
چیایێ ستمی
کێوی قووڵ و چاڵدار
ڕتماندن
(باک.): پڕکردن
ڕتمین
(باک.): پڕبوون
ڕەتماندن
(باک.): ئاخنینەوەی زاری چتێکییه
کاتمی
گیایەکە ڕیشەکەی بۆ ژانەزگ زۆر باشە
کارتمۆک
(باک.):جوورە گوڵێکی زەردە پێی دەڵێن (چاوەگا)
کرتمرت
(زا.):کەل و پەل