تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تفک(باد)
(ئەردە) کوورەی دەماندنێ. سێکوچکەی ژێر مەنجەڵ. (باک) ئاگردان، ئاوورگ. لەڕووی ئەوەوەکە هەموو کەسێک تفی لەناو ئاگردانی کردووە بۆیە نانراوە بە تفک
تفکردن
ڕۆکردنی تف
تفکردنەوە
تف فڕێدانی زۆر لەبەر چتی ناخۆش
تفکە(ڕەوا)
ئاوورگێکە بە قوڕ لەسەر زەوی دروستکرابێ. کووانی (دەر). (هەورا) کووانوو
ئەتفک(باک)
هێشووی چکۆڵە
عەتفک
(زا.) ئەتفک، تیلماسکەترێ.