تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترنجۆ
تیغی بە بڕشت و بڕندەیە
ترنجۆک
ترنج، لیمۆ، نارنجبۆ، هاڵەپیرێژنانە. گیایەکی گەڵا تووکنە وەکوو گەڵای گوڵەباغە بۆنی وەکوو بۆنی نارنجە دەکرێت بە شۆرباو بۆ خارشت (خورشت)ی پێست زۆر سوودمەندە. گیایەکی گوڵ ووردو سپییە، گەڵایەکانی کەمێک پانەو زەردو بۆندارەو زۆر بۆ زگ ئێشە دەیکوڵێنن و دەیخۆن گوڵەکانی ووردو سپی و بۆنخۆشن
ترنجە(باد)
ترنجەبین
جوورە شەربەتێکی مزرە وەک ئەسکەنجەبین. ترنجەمین
ترنجەمین
ترندوو(شا)
کری بووزووە کە تەواو ڕایەڵ کرابێ و دووایە کرابێتە گڵۆڵە. (سیوە) تروندوو
ترنووسقاو
چەورییەکی کەمە بەسەر شۆرباو گۆشتاوەوە. گۆشتەکە ئەوەندە لەڕه_ی بەسەرەوە نیە
ترنگ
(ڕۆژ) گیراوەیەکە هێندە شل بێ ئاوەکەی لە ماکەکەی پتر بێ. چەشنە دەنگێکە وەکوو (چنگ، ڕنگ، شنگ، خنگ) . تراو. (ئەردە) پلەو پایەی بەرز، جاە، جایەگا. (ئەردە) پڵتۆک
ترنگاندن
وەترنگەخستن، وەدەنگ هێنانی تیر یا سیمی تار
ترنگانن
ترنگای ترنگ
دەنگی بێ پسانەوەی کەوان یا سیمی تار
ترنگو هۆڕ
ترنگەترنگی زۆر. (ئەردە) پڵتەقاندن
ترنگە
دەنگێکە وەکوو دەنگی تارو عود. پڵ، پڵتۆک._ترنگ: ترنگەی یەک لەدووای یەکتری
ترنیسق(ئەردە)
(موک) زرووقایی، زڕنوقایی. کۆترەباریکە
ترهان(باک)
پاراوبوون، پاڵێوران. لێوڕێژبوون
ترهاندن(باک)
پاڵاوتن، پاراوکردن. لێوڕێژکردن. بترهێنە: بپاڵێوە
ترهانۆک(باک)
پاڵووێنە
تروان(دزە)