تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترخە
ترخ. تێکچوونی دەروون و ترشانی خوواردەمەنی لە چیکلدانەدا بەهۆی زۆر خوواردن و ئیتر
ترس
باک، پەروا. (باک) سام، هەراس، ئەنیش. بارێکە دڵی مرۆڤان دەخاتە لەرزەو گورپەگورپ بە هۆی دیتن یا بیستنی چتێکی وا، کە گیان لێی بڕەوێتەوە. به_: سامدار، سامناک. بێ_: بێ باک، ڕووقایم._شکاو: شێرگیر، بەدەمەوەدراو. دەترسم: ترسم هەیە، ترسامن هەیە. لە خودا_: خوداناس، پارێزگار لە تاوان
ترس شکاو
کەسێکە ترسی نەمابێ
ترساندن
تۆقاندن، زراوچوواندن، ئاوی دەمدان، ئاوی چاودان، هەڕەشە لێکردن، هەڕو گیڤ کردن، پرینگاندنەوە. (باک) جەفلاندن، فەرهاندن، دلهاندن، ترس خستنە دڵی یەکێکیەوە. (ئەردە) هەڕەژەکردن
ترسانن
ترساو
زراوچوو، زەهلەبڕاو، ترسێنراو
ترسدەر
ترسناک
کەسێکە یا چتێکە مەترسی لێ بکرێ
ترسنۆک
ترسۆ(باک)
ترسی(شکا)
ترسیار
ترسیان
ترسین
ترسێن
ترسێنەر، زەهلەبەر، ترسدەر، بەسام، سامدار، (باد) بترس. زاتبەر، زاروبەر
ترسێنەر
ترسێن، کەسێک، چتێکە مەردومی بترسێنێ
ترسەترس
پارێزگاری و خۆگرتن لە چتێکی سامدارەوە؛ ئارام بۆچی به_دەچێتە ژوورەوە
ترسەزاڵ(هەورا)