تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تریفە
تەریفە، وورشە، شەبەقی مانگ._ی مانگە شەوێ: شەبەق و تروسکەی مانگە. (هەورا) دەردێکە لە جەرگ و هەناوی ئاژاڵان دەدا، هەر ئاژاڵێکی تووشی ئازاری وا بووبێ سییەکەی بەلای وورگییەوە دەنووسێ جوولەکە نایخۆن. دەردێکی دیکەشە لە تێنوێتییەوە یا گەرماوە تووشی ئاژاڵ و ووڵاخانبێ، ڕیخۆلەی ڕەشدەکات و سیپەلاکی بە پەراسوویەوە دەنووسێ
تریفەتریف
تریفەی یەک لەدووای یەکتری
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تریفەی مانگ
تیشکی مانگ