تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترنج
ترنجۆک وەکوو نارنج و پرتەقاڵییە بە خاوی ناخورێ. میوەی دارێکییە، نارنج. (قەڵا) چەقۆیەکە دەسکی لە شاخی بێ. جوورە نەخشێکە لە مافووره و چتی دی دەکرێ
ترنجان
لەناوەوەچوون، چوونە نێو. تێ_: چوونەناو، قرسان. گیربوون و چەسپ بوونی چتێک لەناو چتێکیدا
ترنجاندن
بردنە ژوور، تێ ترنجاندن. قرساندن، خرساندن. بەزۆر چتێک بردنە ناو چتێکی ترەوە
ترنجانن
ترنجوو
تیغی بڕندە
ترنجۆ
تیغی بە بڕشت و بڕندەیە
ترنجۆک
ترنج، لیمۆ، نارنجبۆ، هاڵەپیرێژنانە. گیایەکی گەڵا تووکنە وەکوو گەڵای گوڵەباغە بۆنی وەکوو بۆنی نارنجە دەکرێت بە شۆرباو بۆ خارشت (خورشت)ی پێست زۆر سوودمەندە. گیایەکی گوڵ ووردو سپییە، گەڵایەکانی کەمێک پانەو زەردو بۆندارەو زۆر بۆ زگ ئێشە دەیکوڵێنن و دەیخۆن گوڵەکانی ووردو سپی و بۆنخۆشن
ترنجە(باد)
ترنجەبین
جوورە شەربەتێکی مزرە وەک ئەسکەنجەبین. ترنجەمین
ترنجەمین
تێترنجان
گیرخوواردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترنجاندن
تێپەستاوتن، بە زۆر چتێک لە تەلیسێک یا چتێکیتر ئاخنین. گیرکردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تەختە شەترنج
تەختەی شەترنجی
شەترنج
شەترەنج، سەترەنج، شەشڕەنگ، گەمەیەکی دیار و ناسراوە لەپێشدا نێوی شەشڕەنگ بووە، کە بە تیپی ئارەوی نووسراوە بۆتە شەترەنج لە لای ڕاستەوە: شا، فەرزین (وەزیر.)، فیل، ئەسپ، ڕوخ، پیادە.