تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تراز
هاوشان، تەراز._کردن: ڕێک و پێک و تەراز کردن. (ئەردە) جوورە گیرەو ئەشکەنجەیێکە، کە چتی پێ توند دەکرێ. تەرازووی بەنا. (ئەردە) گیرە. بەشگا
ترازاندن
دەرپەڕاندنی چتێک لە شووێنی خۆی
ترازاو
(دەر) ترازیا. چتێکە لە شووێنی خۆی دەرچووبی
ترازوو
بەرانبەر، زیوار. دوو چتن، کە لە کێشان و هەڵسەنگاندنێدا بەرانبەرو تەخت و ڕێک بن. تەرازوو، هامار، تەخت. مرازێکە چتی پێ دەکێشرێ بە سێ و کیلۆو ئیتر. بریتییە لە دوو لنگەو شاهین، کە هەر یەکەی بەسێ بەندان بە شاهێنەوە بەستراوون. شاووڵی بەنناو ئیتر. مرازێکە شووشە درێژو بارێکی تێگیراوەو تنۆکێکیش جیوەی تێدایە بەرزی و نزمی و ڕاستی و چەوتی دیوارو ماکینەو چتی تری پێ دیاری دەکرێت. تەرازوو، چەند ئەستێرەیەکی ڕێکی بەرانبەری یەکترین لە نێوانی کۆو گەلاوێژێدا. کەلوو(بورج)ێکە لە دووازدە کەلووەکانی ئاسمانێ
ترازووباز
کەسێکە لەکاتی کێشان بە تەرازوودا فێڵ و ساختە بکات
ترازووبازی
فێڵ و ساختەکردن لە کاتی کێشانی بە تەرازوودا
ترازی(هەورا)
ترازیان(دەر)
داترازاندن
داترازاو
دەسترازە
پێچەنە،دەست پێچەک،دەسبێنک،دەست پێچک،بەن یا پەت یا کەژوو و پەڕۆ و پاڵاتی منداڵ بە ستنێیە لەلانکێدا.لەبەرنان،مل لێ نان،دەستدانەگوفتاریاکرداریاگوفتارێک لە پێش ڕۆیشتنی.