تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاڵان
تاراج، چەپاو. (باک) پەلیسە. یەخترمە. فەرهوود. کە ل و پەل یا ئاژاڵ و ووڵاخێکە بەزۆر لە مرۆڤ بستێنرێ._کردن: فەرهوودکردن، بەزۆر ماڵ لە مەردوم ئەستاندن
تاڵان و بڕۆ
ئاخۆران و بخۆران و تاڵانکردنی ئەم و ئەو
تاڵانی
تێلانی، ماڵێکە، کە بە تاڵان بڕابێ. چەپاوی
تاڵانە(ئەردە)
باخچەو ڕەزێکە لەبەر قەدی شاخاندا چەقێنرابێت. مێرگ