تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاڵان
تاراج، چەپاو. (باک) پەلیسە. یەخترمە. فەرهوود. کە ل و پەل یا ئاژاڵ و ووڵاخێکە بەزۆر لە مرۆڤ بستێنرێ._کردن: فەرهوودکردن، بەزۆر ماڵ لە مەردوم ئەستاندن
تاڵان و بڕۆ
ئاخۆران و بخۆران و تاڵانکردنی ئەم و ئەو
تاڵانی
تێلانی، ماڵێکە، کە بە تاڵان بڕابێ. چەپاوی
تاڵانە(ئەردە)
باخچەو ڕەزێکە لەبەر قەدی شاخاندا چەقێنرابێت. مێرگ
تاڵاو
تێڵاو، جەخار، خەفەت، زووخاو. (هەورا) زەرداو. ئاوی تاڵ، ئەگەر نەخوێنی_ت بە زاریدا دەکەم. مەبەس لە ئازارو ڕەنج و ئێش و ژان و زیانە._ی: تاڵاو
تاڵایی
(دەر) تاڵی، تێڵایی
بەتاڵایی
چۆلی، ئاستی چۆلی