تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەفتاو (ئەردە.):
حەوتجار شووشتنی چتێکی گڵاوە بۆ ئەوەی گڵاوییەکەی نەمێنێ ، سپڵۆتی.
خەڵەتاو
فریوخوواردوو،فریودراو،تەفرەدراو
دافەتاو
ڕزاو،داڕزاو،داوەشاو،ڕزیو،داقناو.
دانوشتاو
نوشتاو٬ چتی نوشتێنراوەی دەق کراو
دڵسووتاو
دڵسۆتی، (باک.): دلشەوتی، جەرگبڕاو، بەزەیی دار.-ی: ناهومێدی، جەرگبڕاوی
دەستاو
دەساو،دەسیاو،چێشت یا نانی دەستی کەسێکی.ی... خۆشە.ی...ناخۆشە.بەئاوێکیش دەڵێن پڕبەباوەشێکی بێ. پەڵووڵەیێکی شلەلەئاردوئاودروستدەکرێ بۆکاروبەرخی ساوا. ماوێکەهەویری پێ شێلرابێ،یائەودۆیەکەبدرێ بەئاژەڵ،ئەنجام. (ڕۆژ.)مەشق.برد:دەست ، برد.
زگسووتاو
جەرگبڕاو، کەسێکە ڕۆڵەو منداڵی مردبێ و لە ناو چووبێ
سووتاو
سفتە،چتێکەئاگری تیبەربووبێ، نێوی نێرینانە.
شڵتاو
(ڕەوا. ، سوور.) شڵێوه، بارانه و بەفرێکه پێکەوە ببارێن، جلیتاو، بەفرێکیشه لەکاتی تووانەوەدا.
شەتاو
قوڕاو، لێڵاو، دۆڵ. زێ، چۆمی زۆر گەورە. ئاوی سارد بەژێر زگ و گەڵ و گونی ووڵاخی بەرزەدا کردن لەکاتی گەرمایەدا. کە. داسێکی چکۆڵەیە کەوەری پێ دەدروێتەوە بەڵام دمی لە دەرەوەیە بە واژی داسی.
قتاو
(ئەردە.): پەڕتووک٬ کتاو. –خانە: قوتابخانه٬ پەڕتووکخانە
قیلەتاو
قیڕەتاو.-کردن:لە قەلاندۆش کردن.
قیڕتاو
قیڕەتاو٬ شووێنێکە یا چتێکە قیڕی تێ هەڵسوورابێ.-کردن:قیڕ لە چتێک هەڵسوون
قیڕەتاو
لاتاو
توانج٬ پلار٬ پەلار٬ تەشەر٬ تانووت.
لییتاو
(باک.): لییتاڤ٬ لییته٬ قوڕاوێکی شلە
لەوتاو
(کە.):پیس کراو٬ چلکن کراو
ماستاو
-کردن: ڕیایی کردن٬ دەڵەچەکی٬ مەڵەچەک٬ (هەورا.): ماستاوه٬ شیناو٬ ماستەوا٬ چەقڵەماست٬ چەقڵ ماست.-سارد کردنەوە: ڕیایی کردن٬ کلکەسووره٬ ڕواڵەت٬ خوەلێدانن