تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاقە
کولین. (هەورا) خولانکە. دەلاقە، تاقچە. (خۆ) خەلانکە. (شن) داق. جوورە پارچەیەکی جووانی نرخدارە لە ئاوریشم و سوورمە دروستدەکرێ. (باک) چاوی گایە. تۆپ، تۆپێک پارچەی ئاوریشمی. (ئەردە) تاک، تەنها، تاکە، بۆ وێنە (تاقە گوڵێک)
تاقەت
تاو، تاب، تین، ووزە، هێز، تووانا، پەڕو پۆ، پەلوو پۆ. به_: بەهێز، تووانا، بەخۆوە. بێ تاقەت: بێ هێز، بێ پەلوو پۆ. دابین._کردن: دابینکردن، دامەزراندن، هەڵگرتن، شاردنەوە._چوون: بێ هێزبوون
تاقەتکردن
حاواندنەوەی گیاندار. میوانەکان تاقەتکە. دامەزراندنی چتوومەک و ووڵاخ بە ڕێک و پێکی لە شووێنی خۆیدا. هەڵگرتنی کەل و پەل و شاردنەوەی
تاقەتگردن
تاقەجانە
سەختترین جێگایە لە چیایاندا، نێچیر ناتووانێ خۆی لێ دەرباز کات، کە تەقەی لێ بکرێ، دەکوژرێ
تاقەز
تاقیکەرەوە
تاقەو لۆقە
تاقتاقە