تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تار
ڕەواو، ڕەواوە، ڕەبابە، مرازێکە لە کەرەستەی شابلۆغان(مۆسیقا) وەکوو کەمانجە لێدەدرێ و دەنگی خۆشە. (موک) تاریک، تنووک، وێڵ، هەترە، زۆر تاریک و ڕەش. ڕەش، تاڵ. تان: تارو پۆ: تان و پۆ، بەرانبەری پۆ. (کە) کار. (باک) گەڕەک. جەغز، دائرە، ئاڵقە. سەوزی، سەبزی. ژمێریاری پێنج ڕۆژانە لە نێوانی زستان و بەهارێدا، پێنجەی تار. تاڵ، داو، هەودایەک دەزوو. نان.(دەر) هەڵە، تەرە، ئاوارە، ڕەو._بوون: هەترەبوون، ڕەوین._بوونەوە: بڵاو و پەرێشان بوونەوە._نان: ڕاماڵین، هەترەکردن. (هەورا) تارمایی، تارم. (کەڕۆژ) جەندە خەون، تامۆرایی. (بۆتا) سامۆتک، ڕەشانگ، ڕەشکی شێڤی._ی مردووان: خێو، مێردەزمە. تاراو، گیاندارێکە تەرەبووبێ. (باک) کەوەی دەوری هێڵەگ و بێژینگ و. ئیتر. کەللەی بێژنگ و هێڵەگ و ئیتر. چووارچیۆە، پەرواز
پێنج ڕۆژەی تار
ژمارەیێکە لە ڕۆژانی ساڵێ ئەویش پێنج ڕۆژە دوو ڕۆژی .ەبەر کۆتایی زستان و سێ ڕۆژیش دەکەوێتە سەرەتای بەهارێ. تار
پێچ و تار
ئازار، ڕەنج._دان: ئازارکردن
پەنجەی تار
پەنجە دزیاگ، جێژنێکی کۆنی ئێرانیانە
تارا
پەردەیێکی تەنک و ناسک و جووان و ڕەنگینی ئاوریشمییە بەسەر بووکێیدا دەدەن لەکاتی گووێزتنەوەیدا. نێوی ئافرەتانیشە، دیواخ
تاراج
تاراندن
تارانن
تارانی
جوورە دراوێکی زیوینی ئێرانێیە
تاراو
هەڵەو ئاوارە، هەڵاتوو
تاربوون
هەڵەو ئاوارەبوون، هەتڵەبوون، هەترەبوون، تەرەبوون
تارستان(باک)
تارم
(کە) خەرمانێکی هەڵدراوەوەیە بە دووای کوتانی، بەڵان هێشتا شەنەبا نەکرابێ. (ڕۆژ) تارمە. (هەورا) تارمایی، تاریکایی، تاریکی. (ئەردە) بەرهەیوان، جەلەب. چادر، تارمە، خەرگا، خێوەت. گومبەزە، تاق، گومبەت، قوببە. بڕ، دەست، جەڵەب. دەستەسووار، مێگەل. کپر، داڵووت، تارمە، کووخێکە یا چارداخێکە لە دارو شووڵک و چرپی دروستکرابێ
تارمایی
(بۆتا) ڕەشانگ، ڕەشکێ شێڤێ. ڕەشایی، تاپوو، ئاسوو._چاوان: تاریکایی چاوان. _مردووان: خێو، مێردەزمە
تارمی
شەوەکە، گومبەز، سەراپەردە، تاق، ماڵ و چارداخێکە لە شووڵک و چرپی دروستکرابێ
تارمە
(کە) تارم. کۆمەڵە دەغڵێکە گێرە کرابێ، بەڵان هێشتا بەبا نەکرابێ. (خۆ) هووردە خەرمانێکە بۆ جاری چووارەم، کە خڕ کرێتەوە سەر یەکتری و گێرەکرێ. پتری گووێسووانانە، کە کەمێک یا زۆر بۆ لای حەوشی یا دەرەوە تێپەڕبووبێ. هەیوانی پێش باڵەخانانە. (باک) بەربانگ، بەرکۆشک. دووبانکۆک، بانیژە. تارو دمبەک. کورسی._ی دەوری پلیکان و شووێنانی تر. دەراڤۆک، سینج
تارنیان
تاونیان، ڕاونان، ڕاونیان، تەرەدوونیان، شوون نیان، شووناڕۆیین، ڕاماڵین، ڕماڵنیان
تارو دمبەک
تارو دمبک
تارو مار
ڕمیان، تەفروتوون، داغان. وێران، کاوول، کامباخ، پەخش و بڵاو. هەڵە، هەترە، پەرش و بڵاوبوونی چت. کاوولکردن، دەربەدەرکردن، تەفروتووناکردن._کردن: بڵاوەپێکردن._بوون: وێران و هەڵەبوون
تارو پۆ