تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاج
تاجی پادشایان، کڵاوی میرو خونکارانە. تانج، زەڕگەنج، سەرتاج. چتێکی گچکەیە لەوێنەی تاجی لە پەڕۆ دەچنرێ یا لە کان دروستدەکرێ سەرکردان لەسەر شانیانی دەدروون. تاجی گوڵان. (باک)_دانان: تاج دانین
تاج خوڕووس
جوورە ترێیەکی سووری گلوو خووارو خێچە وە پۆپەی کەڵەباب دەچێ. جوورە گوڵێکی سوورە وەکوو پۆپەی کەڵەبابی وایە گوڵە قەدیفەی پێدەڵێن
تاجدار
تانجدار._ی: تانجداری
تاجی
(دەرهەورا) تانجی. تاژی. (باک) بۆنجی. جوورە سەگێکی باریک و درێژو ناوقەد باریک و کلک ڕووتە بۆ ڕاوی بەکار دەبرێ، پاسی پێ ناکرێ چوونکوو ناوەڕێت
تاجی باڵندان
(باک) بۆو بۆچک
تاجی کەڵەباب
ئاتاج
دەست کورت، دەست تەنگ، ئاوسەرکەم، پێداویست، پسوولەو قەباڵەیەکە کرێگرتە لە خاوەن خانووی وەردەگرێ._ی: دەست کورتی، ئاوسەرکەمی
سەرتاج
(باک.): تاج٬ تانج