تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵخ
تووێژێکە بە بەردی ناو ئاو یا کەناری حەوزانەوە دەبینرێ، (بابا) بێخ، جوورە جلکێکە بە هۆی تەڕییەوە لە هێندێ چت پەیدا دەبێ. سەر تووێی سرکەو ئاوی قۆرەو مەی و چتی تر
بەڵخی
بەڵخە، یەکانە، جوورە بەرازێکی نێرە، کە بەتاکە بووبێ لە دایک و لە ساواییدا شیری تەواو خوواردبێ ڕەنگی بۆزو بێ تووکەو لە زۆر بەرازە یەکانەکانی تر گەورەترە پێستی ئەئەندە قایمە گۆیا هەموو گوللەیێک نایبڕێ
بەڵخە(ئەردە)
تەمبەڵخانە
شووێنێکە تەمبەڵی تێدا بەخێو دەکرێ