تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕک(باک)
بەڕۆوک(باک)
دارێکی بچووکە لە نێو شورک و هالەت دادەنرێ، لەبەر ئەوەی وەکوو بەڕوویە ناوی نراوە بەڕۆوک
بەڕۆژ
لە کاتی ڕۆژێدا، (باد) بەربەرۆچکە
بەڕۆژوو
ڕۆژوو وان، بەڕۆژی._بوون: ڕۆژووگرتن
بەڕۆژی
بەڕیش
دۆبردە، نەخۆشیێکی ئاژاڵ و ماڵاتانە گووانی دێشێ و شیری ووشک دەکات
بەڕێ
بەجێ، پەسند، وەڕێ._بوون: وەڕێ کەوتن._کردن: وەڕێخستن، ڕێکرن. گوزەران، خێو._بردن: بەخێوکردن، پەروەردەکردن._چوون: گوزەرانکردن، بەڕێچوون، بەخێوبوون
بەڕێز
بەقەدر، بەڕوو، سەنگین، ماقووڵ
بەڕێوجێ
پوخت، کردار یا ووتووێژێکە لەجێی خۆی بێ
بەڕێوشووێن
بەڕێوە
بەڕێگادا ڕۆیشتن. بڕێڤە، بەڕێگایەدا
بەڕێوەبەر
بەڕێوەچوون
بەڕێگایەدا ڕۆیشتن. بەخێوبوون، گوزەرانکردن
بەڕێچوون
گوزەرانکردن، بەخێوبوون
بەڕێکردن
ڕەوانەکردن، خستنەڕێ، ناردن، وەڕێخستن و پێکهێنانی پێویستی ڕێگای، (ژاهەورا) کیاسەی، کیاستەی، (لوفەکەل) کل کردن، (کەلزەن) کیاندن
بەڕە
ڕایێخێکە لە بەنی خوری چنراو دروست دەکرێ، (باک) بەڕک، (فە) لەی، (دەر) ووڕە، (هەورا) بەڕ، لەی، گلێم، شاڵینە. پێ له_تێپەڕاندن: شوول لێ هەڵکێشان. بەڕە لە قوڕدەرخستن: سەرکەوتن، ڕزگاری لە کارو فەرماناندا. (شو) بەرخ
بەڕەز
بەڕەز