تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕەزا
(کۆ.، بابا) باڕێزە، (زرا) خەزەرۆک، (خۆ) جوغە، (هەو) خەزەرە، (ڕەوا) خاڵەڕەش، ڕەبەنۆک، (دەر) بەڕەزە، ڕەبە، گیایەکە لە نێو ئاوێدا شین دەبێ و گەڵای وەهی کەرەوزی دەچێ لاسک و دەمارەکانی باریک و ڕەش و قایمن هەستیاران وە زولفی نازدارانی دەچووێنن چونکە، لزگەلزگە بە نێو ئاوێدا پەرێشان دەبێ. دەڵێن کەسێک میزی گیرابێ یا بەردی لەگورچیلکەیدا بێ بە چا بیخوواتەوە پڕسوودە