تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهە
بەهبه ە، پەح، بەە له و باخەخۆشە، ووشەیێکە لەسەردەمی زۆر پەسند کردنێدا بەکار دەبرێ
بەهەجاندن
ڕژدی، چاونزاری، چاونزێری. (زا) تووڕەکردن
بەهەجۆک(زا)
مرۆی تووڕەو قەڵس
بەهەشت
ئاوو هەواخۆش، دەڵێن شووێنێکی زۆر خۆشە پڕە له دارو بارو ئاوو جۆگەو ڕووبارو هەموو چەشنە میوەیێک گۆیا بۆ خاسان دروستکراوە، لە ڕووی پێهەڵکوتن و هەڵنانەوە لە خۆشیدا هەر وەکوو کوردستان دەچێ خودا بکا لە ڕۆژی پەسڵان(ئاخرەت)دا دەستمان لە کوردستانەکهی خۆمان بەر نەبێ بەهەشت و حۆری و....انمان ناوێت._ی: ئەو کەسەیە کە چووەتە بەهەشتێ یا دەچێ. لە ڕووی ڕێزو شێوازەوە بۆ کۆچکردووانیش بەکار دەبرێت
بەهەشتی جاویدان
ئەو بەهەشتەیە کە هەر بووەو، هەر دەشبێ، (ئاو) مینوو
بەهەشتی دڵ
بەهەوا
بەحەوا، بەبەرزی. بەفیز، لووت بڵند، فیزدار، بستە._بوون: پەنگهین، پەنگهان._یی: فیز، لووت بڵندی
بەهەواداڕۆیین
بەهەوادا چوونی فڕۆکە باڵندەو یا تەپ و تۆزو پووش و پەڵاش
دووبەهەمدان
(ئەردە.): شۆفاری، زمان لێدان
نابەهەنگام
(باک.): بێهەنگام