تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهاربەند(موک)
تارمەی پێش پەنجەران، سەرگیر حەوشێکە ئاخوڕی تێدا هەڵبەسترابێ و ووڵاخی تێدا ببەسترێتەوە لە هاویناندا
تابەننی(ئەردە)
تەبەندی پەڕتووک. بندروون و شیرازەی پەڕتووکان
تیخبەند
تیغبەند
تیخبەند. نشتوو و جادووێکە گۆیا ئەوی پێی بێ نایبڕێ
تێغەبەندی
تیخبەندی
تەبەنی
تەبەنە
تەختەبەند
تەختە پۆش. جوورە تەختێکی گەورەی بەرزە، ماڵ و منداڵ لەسەری دەنوون._ی: تەختە پۆش
تەرکبەند
بەن سامۆتە
تەلبەند
سنوور بە تێلی دڕواوی دامەزراو. پەرژینێکە بە تێلی دڕکاوی دروستکرابێ
تەکبەند
پشتێندێکە بە ئاوریشمی چنرابێ. تەگبەند، کەمەر، هەمیان، تەگبەن، پشتێند
تەگبەند
هەمیانێکە بە ئاوریشم دەچنرێ، تەگبەن، پشتێندێکە لە ئاوریشمی دروست دەکرێ پێی دەڵێن هەمیان
تەڵبەندی
جادووبەند
تەلەسم کار، تەنەکەیە، کە لە زێڕ یا لە زێو نوشتووی چاوو و زاری لێدەنووسرێ._ی: تەلەسمکاری
جاڕووبەند
جێگایەکە بە جاڕوو سوواخدرابێ
جزووبەند
لێکدروونی بنی بەندەکانی پەرتووکان و لە بەرگ گرتنی
جلبەنی(ئەردە)
جانتا، جلبەندی
جووتبەندە
جووتبەندەیی
فەلەخووێیی، جوتێری