تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندان
ئەم مۆرفیمە بەندەیە، کە بە هەندێک ووشەی تایبتیەوە دەنووسێ لە کاتێکا، کە ئەو چتە تێکڕایی بێ: خەنه_، دیارە لە خەنەبەندانێدا خەنە بع تێکڕایی بەکار دێنرێ، سەهۆڵ بەندان، یەخبەندان
بەندانە
بەنداو
جێگایە ئاوی کەمێک تێدا کۆ بووبێتەوە، گۆلێکی پێشگیراوە بۆ باخ و باخچەو بێستانان. ئەستێر، ئەستێرک
بەندبوون
مانەوە، گیربوون، گرفتاربوون
بەندبڕ(دەر)
دەنبڕ
بەندبێژ
شایەری، شایەرێتی
بەندروو
ئارشووژن، (باک) ئاشووژن، (بابا) خرێنە
بەندوباو
ناوونرتک، نێوونرتک، بەیت و باو، دەنگ و باسێکی ناشیرینە، کە بکەوێتە دوای یەکێک؛ ووشیار هەر ڕۆژەی_ێکی بەدوواوەیە. فرت و فێڵ، پڵان، پیلان. ووتەی ساختەو هەڵبەستراوو بێ جێ، وەفسانە. کێشە، تەشقەڵە
بەندک
(زا) بۆبینباخ، مەندێ، گیایەکە تێکەڵ بەژاژی دەکرێ. قەیتان. نووسراوگر، چتێکە نووسراوان بگرێ
بەندکران
پەکخران، ڕاگیرو کەحتەل کران، گیران
بەندکراو
گیراو، مەحتەلکراو
بەندگیس(دەر)
بەن پرچ
بەندۆ(باک)
دەنگی مۆزیکایە
بەندۆخین
بەندۆک(هەو)
بەنێکە لە پشتی دەبەسترێ، (هەو) بیبن، (زا) ئێخە
بەندۆکە
گیایەکە بەهاران لە شاخان دەڕووێ، (باک) بەنۆکە، بەنک، گەڵای وەک کەرەووز وایە بە ترشەوە دەخورێ. ژێر چەنە، ژێر چەناگە
بەندۆڵ
باندۆڵی کاتژمێری