تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵبەند
دۆربەند
(باک.): چووارچێوە
دێوبەند
نشتوو و تەلەسمێکە بۆ پارێزگاری ساویلکان لە دێو و جندۆک و چتی کەڵکەڵاوی پووچ
دەربەند
دەربەست. (باک.):مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەربایست. خڕتنگ٬ دەروەند٬ گەروویەکە کە بە نێوانی دوو گرد یا دوو کێواندا تێکشێ و ڕێگایەکیش کە بە شووێنێکی تەنگەبەردا بڕوات- ی پێدەڵێن٬ سترینگە. تەنگەبەرەیێکی خاک و ووشکانییە کە ل نێو دووئاواندا وەتەنگ هەڵاتبێ یا دووکێواندا. دەربەندی تیرەیێکە وێدەچێ لە خێڵی مام کوڕان و زەنگەنە بن٬ سێ دێیان هەیە لەلای کۆبە کە ئەمانەن: ئۆمەرگونبەت. سێگردکان. کتنی لەله٬ ئەم دێیانە ڕێگای شەش کەژمێران بە پێیان لە شاری کۆیە دوورن٬ هەندێکیش لەلایان وایە کە دەربەندی لە تیرەی شێخ بوزەینیانە کەلەو بەری بادینانیش هەن٬ بەڵان ئەوەی کە هیچ گومانی تێدا نەبێ هەستیاری پایە بەرز حاجی قادری کۆیی٬ کۆیی نەبووە و دەربەندییە
دەزبەند
دەستبەند،(هەورا.)دەستەوانەی ژنانە.
دەسبەند(هەورا.)
دەستەوانەی ژنانە.
دەستەبەند(باک.)
بەلت،چینی بەند.ی(باک.)بەلتک.
زنجیرەبەند
زنجیربەند
زۆروزەبەند
زۆروزەوەند، ئێگجارزۆر.- ی: زۆروزەوەندی
زێڕبەند
پشتێندی زێڕ، خشڵی بەرسینگ، (باد.) زێڕەبەند
سازبەند
(باک.): سازندە٬ مۆزیقەچی٬ کەسێکە شارەزای سازلێدانێ بێ. –ی:سازندەیی٬ مۆزیقەوانی
سهبەند(باک)
کەناری نوشتاوەوە.
سووڕەبەند
لەبەیتی بارامو گوڵندامێدا وادیارە وێنە(سورە)یە.
سووڕەتبەند
سۆڵبەند(باک)
ناڵبەند(باک) –ی: ناڵبەندی.
سیرەبەند
سیلەبەند.
سیلەبەند (باک.)
سیرەبەند٬بەرسینگە٬ سینەبەند٬ ئەوکەژوو٬ پەت و قایشەیە٬ کەبە بەرسینگی ووڵاخیدا ڕایەڵ دەکرێت بە گوڵنگەن .
سیمبەند
سینکەبەند(باک.)
سینەبەند٬ سیلەبەند.
سینەبەند
جوورە خشڵێکی ژنانە بریتییە لەبەرموورێکی سێ لوولەی زێڕ یا زێوی پرپرەداری پێوەیە. سنک بەندی ووڵاخ بەرزەیە و ئیتر٬ سینگەبەند٬ سینەبەرە٬ بەرواکلە.