تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندان
ئەم مۆرفیمە بەندەیە، کە بە هەندێک ووشەی تایبتیەوە دەنووسێ لە کاتێکا، کە ئەو چتە تێکڕایی بێ: خەنه_، دیارە لە خەنەبەندانێدا خەنە بع تێکڕایی بەکار دێنرێ، سەهۆڵ بەندان، یەخبەندان
خێڵ بەندان
خەنە بەندان
(هەورا.کە.) : خەنانە، شەوێک پێش بووک هێنانی ژنان بانگ دەکەن خەنەی دەبەشنەوە بەکۆمەڵ خەنە لە سەر و دەست و پێگرتن بە بۆنەی شاییەوە
یەخ بەندان (هەورا.)
یەخ بەنان٬ (زەن.) ماسیان٬ سەهۆڵ بەندان.
بەندانە
بەندەیانە، بەندەوار، وەکوو بەندان، کۆلانە
سەهۆڵبەندان
(هەورا.) یەخبەندان، شەختە، بەستەڵەک، (زەن.) ماسیان، کاتێکە لەبەر سەرما و سڕی ئاو بەستبێتی و بووبێتە سەهۆڵ.
چڕەبەندان
کۆبوونەوەی مەردومی زۆر لە شووێنێکا بە ناڕێکی
چەپەربەندان
بریتییە لە وێستانی چەند کەسێکی زۆر بە گردی چتێکیدا بە چەشنێکی، کە وەک تووڵی چەپەر لە تەنیشت یەکترییەوە بن