تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلە(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستێ نەشۆڕ بێ و نەقیت. ئەم ووشەیە لەگەڵ هەموو نیشانەکانیان بەکار دەبرێ، کە هەیانبێ تەنها لەگەڵ(کووڕ)و (کەڕە)ی نەبێ
بەلەباقە
ئازارێکی کوژندەیە تووشی مەڕو بزن و ماڵاتان دێ دەیکووژێ
بەلەبۆر
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاستبێ و سەرو هەموو لەشی بۆر بێ
بەلەبەش(هەر)
بزنێکە گوێی ڕاست و لوول ڕاوەستێ و لەشی ڕەش و نێوچاوانی سپییە
بەلەبەل
تەکەتەک، (باک) گیانداری گووێ قوت
بەلەتاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاوەستێ و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و لەشی بۆربێ
بەلەتاڵەسۆر بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستی و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویدا بێ و لەشی سوور بێ و چەند پەڵەیەکی سپی لە لەشیدا بێ
بەلەتاڵەشین بۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووبێ و لەشی بۆر بێ
بەلەتاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەشینی سپی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سپی
بەلەتاڵەشینی سۆر
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین یا سووری لە ڕووی بێ و لەشی ڕەش و پەڵەی سپی لە لەشیدا بێ و سەری ڕەشبێ
بەلەتەبەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی قیت و لوول و ڕاست و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی ڕەش یا سووری لە لەشیدا بێ
بەلەتەبەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن لەشی سپی بێ و نوخته نوختەی ڕەش یا سووری پێوە بێ
بەلەتەی بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو هەموو لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەتەی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو لەشی تەواو سپی بێ
بەلەزوواد
بەلەزێ
گوڵێکی کێوی و دەستچینە، گوڵەپەمۆ، گوڵی لەبان