تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاس و تەبەق
خشڵ و چەک و زیوەری ژنان
تەبەق(موک)
دەردێکە وەکوو شلکە تووشی سم و ناو سمی ڕەشە ووڵاغان دەبێ، ژێر سمی بریندار دەکات و ناتووانێت بڕوات. لە بیرمە کە چەند جارێکی ڕەشە ووڵاغی وایان لەنێو قوڕە ڕەش یا قوڕێکی پیس و بۆگەندا ڕادەگرت چاک دەبوونەوە. هەر منداڵێکی شیری وی بخووا بلۆق لە زمان و ژێر لێوی دێ. (دەرهەورا) تەبەقە. (هەوراموک) سینی دارینە. خارووفک، لەنگەری، تەبەک. تەبەقەی قاقەزی و ئیتر. (باک) دەوری. (بابادەر) تەبەک. دەفرێکی دارینە بە خەرت دروستدەکرێ هی گەورە بۆ هەویر تێدا شێلانییە هی گچکەتر بە قەد دەستە سینییەکی بۆ تێدا هەڵتەکاندنی دانەوێڵەو تەتەڵەکردنی بەکار دەبرێت
زەمبەق
شەبەق
تروسکە، ڕووناکی، ڕەمی، ڕووناکی قەراخ ئاسمان لە بەیانیدا. (روژ.) بریق و باقی ڕووناکی. کونی گەورەیە لە دیوار و پۆشتەمەنیدا.
شەبەق تێبوون
شەبەق تێکەوتن
شەبەق شەبەق بوون
کونکون بوونی دیوار و کاڵا بەفراوانی و زلی.
قیڕتەبەق
(هەورا.): تەپڵەک٬ قەرتاڵە یا سەلەیەکە پێستی بەڕوودا گیرابێ و قیڕەتاو کرابێ
مدبەق
قوون کوانی. ئاشپەزخانه٬ شوێنی چێشت و نان لێنان
ڕهبەق
(ڕەوا.، هەو.):تەواو، بێ کەم و کووڕی، بێ کەم و کورتیبێ کەم و کورتی ئەوهدە ڕۆژی ڕەبەقه چاوەڕێی نامەی داماوی موکریانم