تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفرەسەر
بەفر بەسەر، ڕچە
بەفرەسەر
بەفر بەسەر، ڕچە
بەفرەشینە
بەورەشینە، جوورە گرێ یا برینێکە وە مووی دەچێ دووای گەیشتنی نێرتکی دەردەکات و قونێرێکی زۆر پیسە. باڵندەیێکی شینەو جووانە بەقەد کوترێکییە، (دەر) جقەشینە، (موک) کاسەڵەشینکە
بەفرەشینە
بەورەشینە، جوورە گرێ یا برینێکە وە مووی دەچێ دووای گەیشتنی نێرتکی دەدەکات و قونێرێکی زۆر پیسە. باڵندەیێکی شینەو جووانە بەقەد کۆترێکییە، (دەر) جقەشینە، (موک) کاسەڵەشینکە
بەفرەلوو
بەفرەلوو
بەفرەلووکە
بەفراڵووگە، بەفرێکی دەنک ووردە لە تەرزە ووردترە
بەفرەژیلکە
بەفری وورد، (هەر) پش
شێره بەفرینه
شێرێکه لە بەفر دروست دەکرێ لەلایەن منداڵانەوه.
کرمی بەفری
جوورە کرمێکی سپییە بەقەد مەچەکی ئەستوورترە و چاوی ڕەشە منداڵان لە ژێر بەفریدا دەری دێنن لەسەر تەڵەبەردێکی دادەنێن دەمرێ و ووشک دەبێتەو پێستەکەی وەکو پۆدرەسپی ووردە توزێکی بکەنە ناو ئاوی گەرم وەک بەفراوی لێدەکات و زۆر ساردی دەکا
شەربەفرۆش
کەسێکە پیشەی شەربەفرۆشی بێ.
شەربەفرۆش
پیشەی فرۆشتنی شەربە.
عەرەبانەی سەربەفری
تاخووک، (باک.) پاخێڵ.
کرمەبەفرینە
زەڵاڵ٬ کرمی بەفری
چاڵەبەفر
چاڵێکی قووڵە سا گچکە یا گەورە بێ زستانان یا لەسەرەتای بەهارێدا پڕی دەکەن لە بەفرو خوێی زۆر بەسەردا دەکەن و بەکا دایدەپۆشن بۆ هاوینێ
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
کڵێڵەبەفر
ڕنووەبەفرێکە هێشتا نەڕووخابێ
کەپکەبەفر
ڕنووەبەفر