تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنج بەست
بناغە پتەو کردن، ڕووەکێکە، کە ڕووابێ و ڕەگی داکوتابێ
بەست
1) چۆم، ڕووبار، خڕ، کەند. 2) خڕەجاڕ، خڕەڵان، (هەورا) دەستە، شیوی ئاو لێ بڕاو، نەواڵێکی بچووکە جارجارە ئاوی پێدا دەچێ. 3) (هەو) تەرم، بەستی. 4) بەرهەڵست. 5) شووێنێکی پیرۆزی وایە، کە ئەگەر گوناهکارێک خۆی بگەیەنێتێ ئیتر کەس ناتووانی دەستی بۆ درێژ بکات
تەون و بەست
فێڵ و فڕڵداغ، تەشقەڵە
دەم بەست
زاربەست، زاربێن، زارەوانە، دەم بێن، بەڵامک، بزمۆک بۆ کار و بەرخ و هی وا، پەتێکیشە لە کاتی گێرەدا دەمی گای پێ دەبەسترێ.جادوو
پێش بەست
بەرهەڵستێکە لەبەردەمی ئاوێدا دروست بکرێت، بەریان._ی: بەرهەڵستی لەبەردەم ئاودا
ئەموست بەستە
بێخ بەستن
بەستام
ناوی خاڵی ئەردەشێری بابەکانە
بەستاکاری
بەستر(باک)
پارچە قوماشێکی کوردییە
بەستران
پێچدران، پێچ خوواردن، گرێدران. بوونە سەهۆڵ، (باک) تلوونج. مەیین._ی دەرک و پەنجەره و ئیتر: داخران، پێوەدران. لە ترسان_: جڤنین._ی پیاوێک لە چوونە لای خێزانی لەبەر سام یا چتێکی پووچی تر
بەستراو
بادراو، پێچ خوواردوو، گەڕاوە بەسەهۆڵ. مەییو. پێوەدراو
بەستن
پێچان، پێچانەوە، جەرد، ڕادان، بێندن، نژاندن، گرێدان بۆ پێچ و مێزەرو هەموو چتێک. (سوور) بار._: باربێنین، بێنانەوە، بێناندنەوە، بۆ بارو لابارو گەلێ چتی تر._ی ئاو: بوونە سەهۆڵ، ڕچیان، قەرسین، قەرساندن. مەیین. دەرکه_: پێوەدان، داخستن. کەڵەکه_: گردو کۆ بوونەوە، خڕبوونەوە سەر یەکتری. پەکخستنی پیاو لە جووت بوونی لەگەڵ ژنی خۆی. بەستنی ڕێگا، بەستنی برین. کوتن، نووسین، دروستکردن
بەستنەوە
گرێدان، پەتکردن، بەستنی گیاندارێک بە بەن و چتی تر، پەت لە دەست یا پێ یا ملی ووڵخ و ماڵات و ئاژاڵان کردن، پێچانەوە
بەستووا
بەستراو، مەیوو، پلۆر. تەزیو، بەستەڵەک، چیاو، ڕچیاو، سڕ، بێ هەست، چیو، کووپەڵەی شین. بستوو، بستی. دێزەو گۆزەو کووپەی ڕ..کێش کراو. هەراسان، بەتەنگەوە
بەستوورک(باک)
مل و ئێخەی کراسییە
بەستووک(باک)
بەسکووڕک
بەستۆڕە
ناوی ڕووبارێکی بە نێو بانگە لە نێوانی هەولێرو شەقڵاوەدا. خڕێکە هەمیشە ئاوی پێدا بڕوات یا نا
بەستی(باک)
چاوتێر، فەریڤەت، بەقنیات. باڕە کەوێکە فێری ڕاوی بکەن. کەنار ئاوی زیخماڵ. کوولەکە. جەنازە تەرم، بەست، بازە
بەستێن(موک)
_ی چۆمی: کەناری ڕووبارییە، بە تایبەتی ئەو شووێنانەی، کە بە زیخ و چەگڵ داپۆشراوە
بەستە
پاکەت، پێچۆک، بەستراو، تاخە، دەست پێچک، ملالە._ی چت: ڕهەل، قەڤە، چەند چتێکن پێکەوە بەسترابن. بەندیواری، لەمەڕ، بەستراوەوە. چەشنە گۆرانیێکی سووکەڵەو کورت و خۆش و لەبارە. دەرە، کەند. (باک) جوورە گۆرەوییەکە. جوورە هەڵبەستێکی کورتە بۆ گۆرانی. (باک) بێ ترس، بێ باک
بەستەزمان
بەسەزمان، کەڕەواڵە، لێ قەوماو، هەژار._ی: بەسەزمانی، کەڕەواڵەیی، هەژاری، لێ قەوماوی
بەستەم(باک)
بەستەنی