تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاولەبەر
چاوبەرەژێر، چاوشۆڕ، شەرمەزاڕ._ی: چاو بەرەژێری، چاوشۆڕی
چەمبەر
چەنبەر(باد)
داوی نێچیران، هەرێمی کەوانەیە، مووو تووکی نێوچاوانە
ڕابەر
ڕێبەر، ڕێ نیشاندەر، پێَڕەو. کەسێکە ڕاسپاردە یا نامەی خەڵکی بە یەکتری بگەیەنێ، پێغەمبەر. پەیغامبەر، پێشەوا، بەڵەدێم، شارەزا، نێوی نێرینانە
ڕەزبەر
یەکەمین مانگی پاییزێیه، هەوەڵپاییز، (باک.): ئیلۆن، مانگی ئەیلولێیه
ڕەنجبەر
کارگەر، رێنجبەر،کاردار، جووتیار، جووتێر، پاڵه، کرێکارێکە، کە بە مانگ یا بە ساڵ گیرابێ.-ی: جووتیاری، جووتێری،پاڵەیی، کرێکاری، رێنجبەری کردنی کارێک بۆ کەسێکی بە مانگانه یا بەساڵانه
ڕەهبەر
ڕابەر، کەسێکه پەیام یا ڕاسپاردەی کەسێکی به کەسێکی تربگەیەنێ.- ی: گەیاندنی پەیام یا ڕاسپاردەی کەسێکی به یەکێکی تر
ژبەر
(زا.):لەباتی
ژهەڤبەر
(باد.): بەرانبەر
ڤەرانبەر
(باک.): بەرانبەر
کەبەر
شەفەلە٬ گیایەکە لەگەڵ سیری بکوترێ و لەسەر شووێنی باداری داندرێ زۆر بە سوودە. گیایەکی هاوینییە گەڵایەکەی بە کوتراوی بۆ دووپشک و مار پێوەدراوان زۆر باشە بە خوواردن و لەسەربریندانان٬ گوڵەکەی وەکوو گوڵی گوڵاوییه٬ بەڵان هی زەرد و سپیش هەیە بە بەرەکەی دەڵێن(شەفەلە) بەقەد سێوێکی دەبێ و دەقەڵشێ و دەبێتە چووار کووز ناوی سوورە و دەنکیشی تێدایه٬ شەفەلە تەنها بۆ خوواردنێ باشه٬ گەڵای یا کۆلکەکەی بە ووردی لەگەڵ ئاردی تێکەڵ بکرێت و تادوو کاتژمێران لە سەرجێگای باداری دادەنرێت دەیسووتێنێ لک و گەڵایەکانی وەک توو تڕک وایە
کەسبەر
(باک.):کەسێکە چاوی شین و سەوز بنوێنێ
کەلەبەر
(هەورا.): کەلێن٬ دەرفەت٬ بۆسە. قەواره٬ کونێکە لە دیواربکرێ ٬ کە دزبیکا یا ڕووخابێ٬ کەل و کۆلاو. ڕێگایەکە لە نێوانی دوو دیواران یا دوو ئاواندا.کونێکی گەورەیە لە دیوار لە وانە بێ هاتووچۆی پێدا بکرێ
کەمبەر
(باد.):پشتێند٬ کەمبەربەست٬ کەمەر
کەڕەڕبەر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە ڕووی ڕەش و ملی بۆرە و لەشی سپییە
کەڵەشێرپێغەمبەر
گۆجەبەر
کۆچە٬ ـــ ی : کۆچەری .
گۆچبەر
کۆجبە(ڕەوا.)