تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆشەبەرە
تۆوبەرە
توورەکەیێکە تۆوی تێدا دەبرێ بۆ ناو زەوی و زار بۆ چاندنی
تۆیشەبەرە
نان و زادی ڕێگەی سەفەر
تیشەبەرد
تیلی بەرانبەرێن
تیر ئاوێژتنی دوو کەس بۆ کەللای یەکتری
تێبەربوون
کارو بەرخ دەست بە مژینی دایکیان کرد. سوواربوونی نێر بۆ مێیەکەی لەکاتی خۆیدا بە تێکڕایی. دەست پێکردن، خەریک بوون. مریشکەکان تێبەربوون، تێی وورووکان. ئاوور_: گڕ گرتن، سووتان
تێبەردان
خەریک کردن، بەگژ یەکتریدا کردن. کارو بەرخ بۆ مژینی داکیان بەڕەڵا کردن. ئاژاڵ لە باغچە بەردان: بەڕەڵاو پەرت و بڵاوکردن. بە گژدا کردن، ئاوڕیشکردن، هشدان. سەگەکەی لە کاروانه کە بەردا، تاژییەکەی لە کەروێشکەکە بەردا. سووتاندن، گڕدان. ئاگری لە پووشەکە بەردا: سووتاندی. سەگ لە خەڵک بەردان، تاژی لە نێچیر بەردان، تاژی و ئیتر بەڕەڵا کردن. پەڕاندنی نێرەیە لە مێ لەکاتی فاڵ و تەگەو کەڵدا
تێکبەربوون
بە گژ یەکتردا چوونی دوو گیاندار یا پتر
تێکبەردان
بەگژ یەکتریدا کردنی دوو گیاندار یا پتر
تەبەرزین
تەبەرزە(موک)
ترێیەکی سپییع گلووی وەکوو کشمیشی وایەو دەنکی ووردە
تەختەبەرد
تەقەڵبەربوون
تەمبەری(زا.، باک)
تووالێت، کاکۆڵی سەری پیاوو ژنانە، کە کرابێتە تووالێت، پرچ
تەنگەبەری
تەڵاشەبەرد(موک)
جوورە بەردێکە تەڵاشتەڵاش و تەنک لێک جووێ دەبێتەوە. تەمتەم، هارەینە، تەمۆخ
تەڵەبەرد(بابا)
ئاست، بەردی پان و درێژ
جاڵەبەرد
بەردی خلۆر بووەوە
جەبەرە
ساردی و سڕی، سەرماو سۆڵە