تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگدروێتی
پیشەی جل و بەرگ دروێنی
بەرگرتن
بەرگەگرتن؛ ئەم بارگینە بۆ ئەو بارە قورسە بەرگە ناگرێ. پێشگرتن بۆ ئاوو گیان لەبەرە. پرژاندنی ترش و خووێ بە دەم و چاوی کەسێکیدا، کە ئاورەی گرتبێ، لە لایەن یەکێکەوە کە منداڵی بە ئاوور سووتابێ بۆ ئەمەی، کە چاک بێتەوە. هاتنەبەری دارو درەخت. ئاووس بوونی هەموو گیاندارێک تەنها ئافرەت نەبێ. بەربەستکردنی چتی ڕەنگ کراو. پێشگرتن، بەرهەڵستکردن
بەرگرد
چتێکە لەبەر دەستدابێ و بەکار بێنرێ بۆ ئەمەی ئەو شتەی، کە لەم باشترە جارێ بەکار نەهێنرێ و بمێنێتەوە
بەرگردەڵە
دارێکی خڕی گردە، بۆ داگرتنی بەرداشی ئاش، وەستا لەگەڵ پازناودا بەکاری دێنێ
بەرگساز
بەرگسازی
پیشەی جل و بەرگ دروێنی
بەرگن
(هەو) وەرگن، لووا، تووکی بەرخ و کاووڕی یەکساڵەیە، کە بۆ جاری یەکەم بڕابێتەوە
بەرگورد
دارێکە تەوونکار بەکاری دێنێ لە کاتی تەوون کردندا بۆ ئەوەی تەونەکەی لار نەبێت
بەرگووارە(ڕەوا)
زەنگەتەترێ
بەرگووز(باد.، زێبا.، بار)
بەرگڕ
بەرهەڵست، بەرگر، بەرگێو، پێشگر، پێشگیر، نەهێل، نەهێژ، پەکخەرە، دەسگیر، پاگیر. (باک) بارگین، بارگیر. جوورە مارێکە ژەهراوی و کوژەندەیە، (باک) بەرگیل
بەرگیرخستن
پەیداکردنی چتێک و خستنە ژێر دەست
بەرگیرکەوتن
هاتنە ژێردەستی چتێک، کە بەدوویدا عەوداڵ بووبێ.
بەرگیری کردن
بەرگیل(باک)
جوورە مارێکە. بەرگیری، بەرپێچ، بەربەن، بەربەس._دانەوە: بڕدان، بەرپێچ کردن
بەرگین(ئەردە)