تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرفەشۆ(باد)
شڵێوە، بەفرو بارانەیە، کە پێکەوە ببارێن
بەرفەندە(باک)
بەسەختی ڕووخانی ڕنووە بەفر لە شاخانەوە
بەرفەک(باک)
جوورە پێچ و مێزەرێکە
بەرقلیان
بڕوانە: بەرقەلیان
بەرقەد
(هەورا) کاو، (ڕۆژ) ئالان._ی کێوان: تەلان، بەندەن، هەڵست، قەد، پاڵ، قەدپاڵ
بەرقەدێر(باک)
بەرقەم(خۆ.، ڕەوا)
جوورە ڕەنگێکی سوورە
بەرقەننە
بەرچا، ناشتێ، بەرقەلیان، بەرقەندە
بەرقەپ(ڕەوا)
دارێکە ڕووی لە شکان و کەوتن بێت، (هەورا) پوواو
بەرما(باک)
بەرماخ
قاقەزێکی لوولەکراوی باریک و درێژە تووتنی تێدەکرێ و دەکرێ بە جگەرە، بەرماغ، قەمیش، قامیشی جغارە._ی قونچکدار: قەمیشی قنچکدار
بەرماغ
بەرمالی(باک)
کارەکەر، کڵفەت، کەیبانووی ماڵ
بەرماوە
بەرماوەخۆر
بەرماوەخۆری
پاشماوەخۆری
بەرماڵ
ڕووخست، بەرماڵی نووێژی، (هەو) دووگرد، دووگورد، (هەورا) مازلۆخ، (باد) شەمڵ، شەملک، (جاهەورا) جاغاز، جانوماز، (زاخ) شەمل، (ئەردەدەر) جارماز، جانماز. پێشمال، دەرماڵ، دەرمال، ماوەیێکی تەختکراوە لەبەر دەرگای ماڵان. دوو تەختە دەواری لێکدراوی ئامادەیە بۆ ئەوەی هەر کاتێکی بایەکی بەهێز هات لە تەنیشت ڕەشماڵەکە بگیرێ و بە چەند سوولەیەک لە دەوارەکە قایم بکرێ بۆ بەربەسنی بایەکە