تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەڕژاک
بەردەڕێژ
ساچمەڕێژ، ڕەقف._کردن: ساچمەڕێژکردن، ڕەقف کردن
بەردەڕێژە(هەورا)
جوورە بەردێکی سپییە وەکوو شەکری داناردانارە
بەردەڤ(باک)
بەردەکوورە
گووراسن، بەردی کوورەی
بەردەکوڕە(ڕەوا)
باڵندەیێکە، گۆریە چنە
بەردەگڕوو
بەردەگڕوێ
بەردەگێچ
بەردی تایبەتی، کە دەسووتێنن دەبێتە گێچ
بەردەڵان(دەر)
هەردە، بەردەڵێن. زبران، گەرگەر، چەقەڵ، چقڵ، کەرە، کڕێن، شووێنێکە بەردی زۆر بێ
بەردەڵانی
زۆر بوونی بەردە لە شووێنێکیدا
بەردەڵبەرد
دەربەدەری، سەرگەردانی، بەشێوەیەک، کە هەردەمەی لە جێگایەک و هەر ڕۆژەی بە شاخێکەوە بێ
بەردەڵێن(درە)
بەردەی(هەورا)
بەرز
بڵند، ڕاسەرین، (باک) ئەراوەند. بانی، کێل، بێند، حەوا، سەلیل، قیت، قووچ، ژووروو، ژۆروو، گەورە، خاوەندشان و شکۆ
بەرزاخ(ئەردە)
داوێنی کێو، بەرقەدی کێوی
بەرزاخوڕ
ووڵاخێکە زۆری خرابێتە بەر ئەوەندەی خوواردبێ، کە خوواردنی لەبەر چاوکەوتبێ، یا خۆ خوواردنی خۆشی داربێتێ و هی تری پێ نەخورێ
بەرزاندن(باک)
شەڕکردن، کێشەکردن، ببەرزینە: شەڕو کێشەی بکە